بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن ده‌به‌خشرێته ده‌رچووانی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان
20 / 2 / 2020
پێنجشه‌ممه(20ی شوبات) به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و جێگرانی سه‌رۆكی زانكۆ و نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی به‌شداربووی پرۆگرمه‌كه له‌هۆڵی وه‌رزش و لاوانی كه‌لار مه‌راسیمی به‌خشینی بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن به‌ده‌رچووانی پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان به‌ڕیوه‌چوو كه(به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆكارـ زانكۆی گه‌رمیان) ڕێكیخستبوو له‌ووته‌یه‌كیدا پ.ی د فه‌رهاد قادر سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان باسی له‌چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ره‌كه و پشتیوانییه‌كانی به‌ڕیز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیكرد له‌كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌دا. پاڵپشتییه‌كانی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی به‌رزنرخاند له‌هاوكاریكردنی كاره‌كانیاندا ، دواتر بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن له‌پرۆگرامه‌كه به‌سه‌ر به‌شداربووندا دابه‌شكرا
618 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|