گه‌رمیان:بۆ ریگریكردن له‌كۆرۆنا هه‌وڵه‌كان یه‌كده‌خرێن
4 / 3 / 2020
چوارشه‌ممه (4 ی ئازار ) به‌سه‌رپه‌رشتی (سه‌ڵاح كوێخا) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی پ. ی .د.(فه‌رهاد قادر) سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و د.(سیروان مه‌مه‌د جه‌مال)به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕیوه‌چوو. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریم و لایه‌نه په‌وه‌ندیداره‌كان له‌نیویالندا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و قائیمقامیه‌ته‌كان له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا و ماندوبوونی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی گفتوگۆی له‌باره‌وكراو سه‌رجه‌میان به‌رزنرخێنران سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان خۆشحالی خۆی ده‌ربڕی كه توانراوه تائێستا به‌باشترین شێوه ئاسایشی ته‌ندروستی هاووڵاتیانی گه‌رمیان به‌تایبه‌تی و كوردستان به‌گشتی پارێزراوبێت پ.ی.د فه‌رهاد قادر ئاماده‌یی توانا مرۆییه‌كانی زانكۆی گه‌رمیانی ده‌ربڕی بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش ڕایگه‌یاند: زانكۆی گه‌رمیان خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگه‌یی تاقیگه‌ییه گه‌ر پێویست بكات ته‌واوی ئامێر و كه‌ره‌سته تاقیگه‌یی و ته‌ندروستییه‌كانی زانكۆكه له‌گه‌ڵ توانا مرۆییه‌كانمان ده‌خه‌ینه خزمه‌ت هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی ناوچه‌كه‌مان ئه‌مه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان و ته‌ندروستی گه‌رمیان. لای خۆشیه‌وه سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پاڵپشتی و پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوپاتكرده‌وه‌و ئومیدیشی خواست كه‌ناوچه‌كه‌مان سه‌لامه‌تبێت و به‌زوویی كۆتایی به‌مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت.
761 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|