به‌بۆنه‌ی یادی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991ی گه‌له‌كه‌مانه‌وه سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان په‌یامیكی بڵاوكرده‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئه‌مڕۆ 5 ی ئازار بیست و نۆ ساڵ تێده‌په‌ڕیت به‌سه‌ر گرنگترین و گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری گه‌له‌كه‌ماندا، وه‌رزی به‌هار كه‌سه‌ره‌تای گه‌شانه‌وه‌و نوێبوونه‌وه‌ی سروشته بۆ ئه‌م نیشتیمانه‌و گه‌له‌كه‌مان ڕوداو و كاره‌ساتی خۆش و ناخۆشیشی تێدایه، یه‌كێك له‌و ڕووداوه هه‌ره‌گرنگ و پڕخۆشییانه‌ی كه‌له‌مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا تۆماركراوه ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991ه
كاتێك یه‌ك هه‌ڵوێستی و ئازایه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دژبه سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌و زوڵم و زۆری به‌عسیه‌كان گه‌یشته لوتكه، ئیدی ڕژێم هیچ ده‌رفه‌تیكی له‌به‌رده‌مدا بۆنه‌مایه‌وه سه‌ره‌نجام ڕاپه‌ڕین له ڕانییه‌ی ده‌روازه‌وه چه‌خماخه‌ی لیدا و رژێمی به‌عسی دڕنده‌ی به‌كورتترین ماوه هێنایه له‌رزه و شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان ئازادكران.
ئه‌م رووداوه مێژوییه هه‌روا له‌خۆڕا نه‌هاته‌بوون، كاروانی دورودرێژی خه‌بات و شؤڕشی یه‌ك له‌دوای یه‌كی گه‌لی كورد و قوربانیدان له‌پیناو به‌دیهاتنی ئاوات و ئامانجه‌كانماندا كه‌ره‌سته‌و ئامرازی ڕاپه‌ڕین بوون.
گه‌لی كورد به‌دانایی و هۆشیاری و زیره‌كی سه‌ركرده سیاسیه‌كان و بیروباوه‌ڕی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ئازایه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك توانی به‌سه‌ر دڕنده‌ترین ڕژێمی مێژوویی مرۆڤایه‌تیدا سه‌ركه‌وێ.
گه‌لێك ڕوبارێك خوینی له‌پیناو سه‌ربه‌خۆبوونی مرۆڤ و خاك و ئازادی‌دا به‌خشیبێت دڵنیام هه‌رگیز ڕۆژگاره سه‌خته‌كانی بیرناچێته‌وه هه‌میشه بۆنه‌و یاده مه‌زنه‌كان به‌رز ڕاده‌گریت.
له‌م ڕۆژ و به‌رواره پڕشكۆیه‌دا سه‌ری ڕیز و نه‌وازش بۆشه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین داده‌نه‌وینم، كه‌سوكار و خانه‌واده‌كیانیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه هه‌رگیز ریبارزه‌كه‌یان وون ناكه‌ین
ئه‌وه‌ی له‌پێناویدا تێكۆشاین زۆری هاتۆته‌دی و زۆریشی ماوه به‌دیبێت پشتیوان به‌خواو كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان و پێكه‌وه‌یی لایه‌نه سیاسیه‌كان ئارامی و سه‌قامگیری خاك و نیشتیمان گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی ڕاپه‌ڕینن
ئومێدمان وایه هه‌مو پیكه‌وه هه‌وڵبده‌ین مه‌ودای ناكۆكییه‌كان نه‌هێڵین پێكه‌وه‌یی و ئاشتی بره‌و پێبده‌ین له پیناو كوردستانه‌كه‌ماندا.
ئێستا ووڵاته‌كه‌مان خۆی ئاماده‌كردووه بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسی ڤایرۆسێك
كه شاره‌زایانی بواری پزیشكی نیوی ده‌به‌ن به(ڤایرۆسی كۆڤید 19/ كۆرۆنا) ئه‌م ڤایرۆسه تائێستا نزیكه‌ی 100 ووڵاتی دونیای گرتۆته‌وه
خۆشبه‌ختانه له نیشتیمانه‌كه‌ی ئێمه‌دا جگه له چه‌ند حاڵه‌تێكی كه‌م مه‌ترسیه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌ر بڵاو تۆمار نه‌كراوه
كار‌و چالاكییه‌كانی یادی ڕاپه‌ڕینی ئه‌مساڵمان به‌هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه ڕاگرتووه
حكومه‌تی هه‌ریم ده‌ستوری داوه هیچ كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی و نافه‌رمی تاڕه‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه رێگای پینادریت.
به‌و بۆنه‌یه‌وه یادی ڕاپه‌ڕین و چالاكییه‌كانی ئه‌و یاده‌مان له‌سنووری گه‌رمیان ڕاگرتووه.
داواتان لیده‌كه‌ین به‌و په‌ڕی هۆشیارییه‌وه ڕینماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن
دڵنیام پشت به‌خوا گه‌له‌كه‌مان به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌شدا سه‌رده‌كه‌ویت ئارامی باڵده‌كێشێت به‌سه‌ر كوردستانه‌كه‌ماندا.
داواكارم خوای گه‌وره ووڵاته‌كه‌مان بپارێزیت و هه‌ممولایه‌ك خۆشبه‌خت و سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتووبن
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.