ژووری عه‌مه‌لیاتی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ روبه‌روبونه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبوه‌وه
8 / 3 / 2020
ئه‌مڕۆ (8ی ئازار) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ژوری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش له فه‌رمانگه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبوه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كان كرا و پلانی كاری داهاتووش تاوتوێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له دوای پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ئێمه له گه‌رمیان ئه‌م ژووره‌مان پێكهێنا، كاری جدیمان كردووه له‌سه‌ر راسپارده‌كان و رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی، تا ئێستاش كار و ئه‌ركه‌كان به‌باشی ئه‌نجامدراون و پلانه‌كانمان سه‌ركه‌وتوو بوون.
ووتیشی، جێگه‌ی خۆشحاڵییه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی توشبووی كۆرۆنا له گه‌رمیان تۆمار نه‌كراوه و كاره‌كانی هه‌موو فه‌رمانگه‌كان و به‌تایبه‌ت كۆره‌نتینه‌ی گه‌رمیان به‌باشی به‌ڕێوه‌چووه، هیواش ده‌خوازین توشبوانی پارێزگاكانی تری هه‌رێم چاك ببنه‌وه و به ته‌ندروستی باش بگه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌كانیان.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سوپاسی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد له‌به‌رامبه‌ر به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان به ڕێكوپێكی و خزمه‌ت و ماندوبونی رۆژانه‌یان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سه‌ڵاح كوێخا راشیگه‌یاند، تا ئێستا كه حاڵه‌ت له گه‌رمیان تۆمارنه‌كراوه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ ساردببینه‌وه له كاره‌كان، ده‌بێت زیاتر جدی بین و پلانی نوێمان كه خۆی ده‌بینێته‌وه له چاودێری چڕ و پاكژكردنه‌وه‌ی شوێنه گشتییه‌كان ده‌ستپێده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كیش هه‌رچییه‌كی پێویست بێت بۆ راییكردنی كاره‌كانی، حكومه‌ت بودجه‌ی پێویستی بۆ دابین ده‌كات.
دواتر له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان و سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و قایمقامه‌كانی قه‌زای كه‌لار و قه‌زای كفری و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی ناو مه‌رزی په‌روێزخان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون، سه‌رنج و پێشنیار و داواكارییه‌كانیان خسته‌ڕوو و به تێروته‌سه‌لی باس له پلان و كار و ئه‌ركه‌كانی داهاتوو بۆ روبه‌ربه‌ڕوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا كرا.
579 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|