ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان چه‌ند بڕیار‌و ڕاسپارده‌یه‌كی نویی ده‌ركرد
12 / 3 / 2020
پێنج شه‌ممه(12ی ئازار) به‌سه‌ر په‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوه‌وه. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی چڕكرا سه‌باره‌ت به چۆنێتی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رنج و پێشنیاری ئه‌ندامانی كۆبونه‌وه‌كه وه‌رگیرا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه دوینێ 11ی ئازار له‌شاری هه‌ولێر به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردبو بڕیار‌و ڕاسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و چۆنیتی جێبه‌جێكردنیانی ڕونكرده‌وه. دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ره‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه ڕاگه‌یاندرا و پوخته‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له‌ژوری هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه ده‌ركرا به‌م جۆه‌ره‌بوو. یه‌كه‌م:ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌خت ده‌كاته‌وه له جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی به‌یانی ژماره 15ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ. دووه‌م:ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان كه‌ناوه‌ندێكی بازرگانی و گه‌شتیاری سنوره‌كه‌یه جوڵه‌ی بازرگانی تێدا سنوردار ده‌كریت ئه‌و بارانه‌ی ته‌ڕه‌ی(سه‌وزه‌و میوه‌ن) نابێت له 200 بار تێپه‌ڕن. ئه‌وه‌ی پێویستی ناوچه‌كه‌مانه زیاتر نیه له‌و ژماره‌یه‌و ئه‌وانیتر كه‌له‌پێشوتردا داخل بوون له‌گه‌رمیانه‌وه نێردراون بۆ ناوچه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عیراق له ئه‌مڕۆوه ڕاده‌گیرێن. هاوكات له‌و ده‌روازه‌یه‌وه ڕیگه به هاوولاتی ئێرانی نادریت داخلی هه‌ریم بن،،ئه‌و كه‌سانه‌شی له‌گه‌ڵ جموجوڵی بازرگانیدا داخل ده‌بن له‌ژێر چاودێری چڕی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و ته‌ندروستیدا ده‌بن تا ده‌گه‌رینه‌وه و ناهێلرێت تێكه‌ڵی خه‌ڵك بن. سێیه‌م:ڕێگریده‌كریت له‌و هاووڵاتیانه‌ی دانیشتووی پارێزگاكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقن وه‌ناهێڵرێت له‌ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داخلی هه‌ریم بن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمی ته‌ندروستی و هێزی ئاسایشی ناوخۆ له‌و بازگانه ده‌كه‌ونه نێوان ئیداره‌ی هه‌ریم و حكومه‌تی عێراقه‌وه جێگیركراون وه پشكنینی پێویست بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم ده‌كریت كه دێنه هه‌ریم. چواره‌م:ژوری ئۆپه‌راسیۆن له‌پێناو سه‌لامه‌تی نوێژخوێنان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا جه‌خت ده‌كاته‌وه له داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان. داواشده‌كات هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت بن. پێنجه‌م:وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی و به‌نزینخانه‌كان ئاگادارده‌كرینه‌وه رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر كارمه‌ند بۆبه‌نزینخانه‌كان زیادبكه‌ن هه‌ر شوفیریكیش به‌نزینی وه‌رگرت كارمه‌ندی به‌نزینخانه‌كه‌ی كارئاسانی بۆبكات و شوفێر به‌هیچ جۆریك نابێت خۆی ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات. شه‌شه‌م: ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی داوه به یه‌كه ئیدارییه‌كان له‌پێناو پێشگیری له‌ڤایرۆسی كۆرۆنادا هه‌ركاریك پێویست بێت به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن. هاوكات ڕایسپاردوون سه‌رجه‌م ئه‌و شوین و جێگایانه‌ی خواردنی خێرا(فاست فوود)ی تێدا ده‌فرۆشرێت دابخرێن. حه‌وته‌م: نه‌ورۆز بۆنه‌یه‌كی نیشتیمانیه، داوامان وایه هاووڵاتیان پابه‌ند بن به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه و له‌ماڵه‌كانیان بمیننه‌وه و به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران نه‌ڕۆنه ده‌ره‌وه. ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م بڕیار‌و ڕاسپاردانه‌و بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی بأڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌مووان و پاراستنی ته‌ندروستی نیشتیمانه‌كه‌ماندایه‌و و داواده‌كه‌ین هه‌ممولایه‌ك پێیه‌وه پابه‌ند بن.
1813 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|