شه‌ممه(14ی ئازار)به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وبه ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیار بۆ كاروباری هونه‌ری و سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و قائیمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌ك له ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌شێك له بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانی سنوره‌كه‌دا به‌ڕیوه‌چوو
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی چڕكرا سه‌باره‌ت به چۆنێتی دروستكردنی نه‌خوشخانه‌یه‌ك و ئاماده‌كردنی بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی ئاماده‌بووانی كۆبونه‌وه‌كه‌یكردو ده‌ستخۆشیلێكردن كه به‌وجۆره هاتونه‌ته پێشه‌وه،
جه‌ختیشیكرده‌وه كه سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت هاوكار و پشتیوانی دروستكردنی ئه‌و نه‌خوشخانه‌یه ده‌بن ، هه‌ره‌یه‌كه له قائیمقامی كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كان و ته‌ندروستی گه‌رمیانیشی ڕاسپارد هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و تێمه خۆبه‌خشه ده‌ست پێبكه‌ن و هه‌رچیان پیویست بوو كارئاسانیان بۆبكه‌ن.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئومیدیشی خواست گه‌رمیان پێویستی به‌و نه‌خوشخانه‌یه نه‌بیت و دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی كه پشتیوان به‌خوا و به هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌موولایه‌ك تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له‌گه‌رمیان تۆمارنه‌كراوه.
هاوكات
ئماده‌یی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نیشاندا و داواشیكرد هاووڵاتیان پابه‌ندی ڕینماییه‌كان بن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو روونه‌دات.