ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە
ئاسایشی گەرمیان:هەرکەسێک بیەوێت ئاسایشی سنورەکە بشێوێنێ بەتوندی ڕوبەڕوی دەبینەوە ‌

18 / 8 / 2020



پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە لایەن هاوڵاتییەکی دانیشتووی کەلار بەناوی(ع  ا) بانگەوازێک بڵاوکرایەوە سەبارەت بە تۆمەتبارێک بەناوی(ش ح ف)دانیشتووی کفری کە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هەڕەشەی لێیان کردووەو هەروەها تەقەشی لە ماڵیان کردووە.
پاش ئەوەی لە سەر بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوە دۆسێکە ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەکرێت دەست بە جێ هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەست بە لێکۆڵینەوی وورد و بە دواداچوونی تەواو دەکەن سەبارەت بە دەستگیرکردنی تۆمەتباری ناوبراو و ڕوو بە ڕووکردنەوەی بەدادگا .
سەرەنجام رۆژی16/8/2020تۆمەتباری ناوبراو خۆی تەسلیم بە هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەکات و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە(3)سێ کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە لەکاتی ئەنجامدانی تەقەکردنەکەدا,پاشان  توانرا لە سەر بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوە دوو لەو تۆمەتبارانە دەستکیربکرێن و هەوڵەکانیش بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری چوارەم کە لە دەرەوەی سنووری گەرمیان خۆی حەشار داوە.
لە سەر بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان تۆمەتبارەکان بە پێێ ماددەی(430)ی (ی س ع) ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
هاوڵاتیان و دانیشتوانی سنووری گەرمیان دڵنیادەکەینەوە هەر کەس و لایەنێک بیەوێت ئارامی و ئاسایشی سنوورەکە تێک بدات بە توندی ڕووبەڕووی دەبینەوەو ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگرینە بەر و ڕادەستی دادگا دەکرێت.



                                                                  ئاسایشی گەرمیان
                                                                              ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
‌ 1254 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure