کێشەی نەخۆشانی تالاسیما چارەسەر دەکرێت
25 / 8 / 2020
پاش ئەوەی بە کاریگەری رێکارەکانی کۆرۆنا و کەمبونەوەی دەوام ئەنجامدانی پرۆسەی چارەسەری بۆ نەخۆشەکانی تالاسیمیا لە گەرمیان کە مانگانە دەچونە سلێمانی بۆ چارەسەر کێشەی تێکەوت، تەندروستی گەرمیان پاش پەیوەندی بە وەزارەتەوە، توانی بە رەزامەندی بەڕێز وەزیری تەندروستی کێشەکە چارەسەر بکات بەشێوەیەک پرۆسەکە لە بری سلێمانی ئیتر لە کەلار ئەنجام بدرێت بەم رێوشوێنانەی لایخوارەوە: ١. گواستنەوەی پزیشکێکی پسپۆڕی خوێن و ھیماتۆلۆجی بۆ تەندروستی گەرمیان بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی چارەسەریەکە. ٢. لە رۆژی یەکشەمەوە رێکارەکانی کڕینی ئامێری تایبەتمەند بە پرۆسەی چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمیا دەستپێدەکرێت و لە نزیکترین کاتدا دابین دەکرێت لەگەڵ شوێنی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکە بۆ نەخۆشەکانی سنورەکە.
ب. گ. ت. گەرمیان ٢٥/٨/٢٠٢٠
796 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|