جه‌لال نوری وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كاربوو
2 / 9 / 2020
ئه‌مڕۆ (2/9/2020) به ئاماده‌بوونی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ناو دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستی له كاره‌كه‌ی هه‌ڵگرت و جه‌لال نوری قایمقامی قه‌زای كفری، سه‌ره‌ڕای كاره‌كه‌ی وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كاربوو.
له مه‌راسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌ڵاح کوێخا رایگه‌یاند، دوای نۆ ساڵ و حه‌وت مانگ ئه‌مڕۆ راژه‌كه‌م وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆتایی دێت و به‌ڕێز جه‌لال نوری كه پێشتر قایمقامی قه‌زای كه‌لار بووه و ئێستاش قایمقامی قه‌زای كفریه، وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئه‌و خاوه‌ن ئه‌زمونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی كاری ئیداریی و په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانه و پێشتریش خزمه‌تی باشی كردووه له سنوره‌كه. هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم و هه‌میشه پاڵپشت و پشتیوانی ده‌بم.
ووتیشی، ئیداره‌ی گه‌رمیان خاوه‌ن ئه‌زمونێكی ئیداریی باشه و خاوه‌ن تیمی پسپۆر و شاره‌زایه له بواره جیاوازه‌كاندا و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا خزمه‌تی گه‌وه‌ری به ناوچه‌كه و هاوڵاتیان كردووه، دیاره به لێكتێگه‌یشتن و یه‌ك تیمی و هه‌وڵ و كۆششی ستافه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتن به دیهاتووه، هیوادارین ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست نه‌هاتووه له داهاتوودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه به‌دی بێت و به‌نده‌ش وه‌ك پشتیوان و پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌مێنمه‌وه و ئیداره‌كه هه‌ر كاتێك پێستی به من بێت ئاماده‌م بۆ هاوكاریكردنی.
دواتر جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، من ناتوانم گوزارشت له گه‌وره‌یی كاك سه‌ڵاح كوێخا بكه‌م كه له له مێژه ده‌یناسم و هاوڕێی و هاوكار و پشتیوان و هه‌میشه رێنیشانده‌رم بووه، هه‌مان رێچكه و رێبازی كاك سه‌ڵاح ده‌گرمه‌به‌ر له كاری ئیداریی و هه‌وڵ ده‌ده‌م به هه‌موو توانایه‌كه‌وه كاربكه‌م بۆ خزمه‌تی سنوره‌كه.
جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به وه‌كاله‌ت، ووتیشی، پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و تیمه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه هاوكار بوون له گه‌ڵماندا و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئه‌و پلان و نه‌خشه‌ی كاك سه‌ڵاح كاری له‌سه‌ركردووه خزمه‌ت بكه‌ین و وه‌ك یه‌ك تیم كاربكه‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. ئه‌وه‌ش له پێناو پێشكه‌شكردنی نمونه‌یه‌كی جوان.
دواتر، جه‌لال نوری له‌به‌رامبه‌ر چه‌ندین ساڵی خزمه‌تی سه‌ڵاح كوێخا وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رزنرخاندنی هه‌وڵ و ماندووبونی خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێ به‌خشی.
967 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|