هاتوچۆی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران له رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
13 / 9 / 2020
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاتوچۆی هاوڵاتیان له رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخان و ئه‌نجامدانی پشكنینی كۆرۆنا له‌لایه‌ن ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هاتوچۆ ده‌كه‌ن، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری كاڕگێڕی گشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان و نه‌جم عه‌بدوڵا قایمقام له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی په‌روێزخان و به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی نشینگه‌ی په‌روێزخان و كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پشكنینی كۆرۆنا كۆبووه.
به‌پێی رێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته ئه‌و هاوڵاتی و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن له رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه، پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامبده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیای جێبه‌جێكار كاری پشكنین ئه‌نجام ده‌دات. وه‌ك چۆن له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ جێبه‌جێكراوه بڕیاره له مه‌رزی په‌روێزخانیش ئه‌و رێكارانه بگیرێته‌به‌ر.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، مه‌رزی په‌روێزخان به رووی هاتوچۆی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران راگیراوه ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه به پێی رێكاره‌كان هاتوچۆ ده‌ستپێبكاته‌وه، پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كارئاسانی ته‌واو بۆ ئه‌و هاوڵاتی و گه‌شتیارانه بكه‌ن كه له‌رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
پاش ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان بڕیاره به‌مزوانه هاتوچۆی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران له رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه.
2043 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|