سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد
13 / 9 / 2020
ئه‌مڕۆ (13ی ئه‌یلول) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازی كرد له سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنانی په‌رله‌مانی كوردستان، كه به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفتی پرۆژه‌كان سه‌ردانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كردبوو.
هاوڕێ مه‌لا ستار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی له نزیه‌كه بینینی پرۆژه‌كانی وه‌ربه‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌دواداچوونی كه‌موكورتییه‌كانی پرۆژه‌كان و نوسینی تیبینی خۆمان له‌سه‌ریان، سه‌ردانی گه‌رمیان_مان كردووه و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌مان له‌سنوره‌كه به‌سه‌ركردوه‌ته‌وه كه به‌شێكیان راگیراون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و تێبینی و پێشنیارانه‌ی وه‌ریده‌گرین له‌سه‌ر پرۆژه‌كان، وه‌ك لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان ئاراسته‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی ده‌كه‌ین به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنیان.
لای خۆیه‌وه، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، چاودێری و به‌دواداچوونی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ كاروپرۆژه‌كان و كار له‌سه‌ركردنیان، گرنگی خۆی هه‌یه ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه هاوكار ده‌بین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ووتیشی، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له گه‌رمیان راگیراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكیان كه‌وتونه‌ته‌وه كار، ئێمه لێره‌وه داواكارین وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن هه‌وڵی ته‌واو بدات پرۆژه‌ی دوسایدكردنی كه‌لار _ سلێمانی ته‌واوبكرێت، له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی ئه‌و یه‌كانه‌ی نیشته‌جێبوون له كه‌لار و كفری كه بۆ هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت و فه‌رمانبه‌ران دروستده‌كرێن و ئێستا كاره‌كانی راگیراون.
سه‌باره‌ت، به پرسی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ووتی، هیوادارین په‌رله‌مانی كوردستان له رێگه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان، كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كان به جۆرێك بن زۆرترین خزمه‌ت به هاوڵاتیان بكه‌ن.
دواتر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان، سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه، كار له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ن.
918 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|