ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سه‌باره‌ت به‌ دانانی كۆگای بازرگانی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تاپۆكردنی گه‌ڕه‌كه‌ بێ تاپۆكان لیژنه‌ی باڵای تاپۆی گه‌رمیان كۆبوه‌وه‌ لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد
لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد ‌

20 / 9 / 2020

به‌یانی ئه‌مڕۆ (20ی ئه‌یلول) لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ و گرفتی كشتوكاڵی سنوره‌كه‌ و پرسی غه‌ساله‌كانی سه‌ر روباری سیروان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، عوسمان سێده‌ری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌ مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كێشه‌ و گرفته‌ كشتوكاڵیه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و كێشه‌ی زه‌ویوزار له‌ گونده‌كانی رۆسه‌ی شامار و وڕێڵه‌ی سنوری ناحیه‌ی پێبازی سه‌ر به‌ قه‌زای كه‌لار سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه‌.

رونیشیكرده‌وه‌، به‌شێكی تری ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئاگاداربوونه‌ له‌ كێشه‌كانی روباری سیروان و پرسی غه‌ساڵه‌كانی سه‌ر سیروان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كشتوكاڵ.

لای خۆیه‌وه‌، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتی، له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی كشتوكاڵی ئه‌و دوو گونده‌ كراوه‌ و به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی رابردوودا لیژنه‌ی باڵای كێشه‌ كشتوكاڵییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كاری له‌سه‌ر كردووه‌ و به‌ دڵنییایه‌وه‌ لیژنه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی.

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی كارگه‌كانی چه‌ولم له‌سه‌ر رووباری سیروان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رابردوودا ئێمه‌ له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی كارگه‌كانی چه‌ولم به‌ به‌شداری فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان چه‌ندین كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه‌ و پلانی هاوبه‌شمان هه‌یه‌ كه‌ به‌ قۆناغ ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و له‌ ئێستادا كاره‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می رێكخستنه‌وه‌ی كاری غه‌ساله‌كان له‌بواری جێبه‌جێكردندایه‌ و كاری باشی له‌سه‌ركراوه‌، بۆ قۆناغی دووه‌میش پلانی درێژخایه‌نمان هه‌یه‌.

شانده‌كه‌ی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان پێكهاتبوون له‌ عوسمان سێده‌ری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌، ناصر ئه‌حمه‌د و هێرش حه‌سه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌.

‌ 336 جار خوێندراوه‌ته‌وه
kshtwkal01 kshtwkal 02
ڕاپۆرت
لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥ کەس لەگەرمیان تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٨ کەس چاکبونەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار : كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته‌و له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هیچ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو نه‌بیت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ناونه‌برد‌
سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن‌
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure