سه‌باره‌ت به دانانی كۆگای بازرگانی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوه‌وه
23 / 9 / 2020
ئه‌مڕۆ (23ی ئه‌یلول) سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه و دانانی كۆگای بازرگانی، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختی كرده‌وه، له گرتنه‌به‌ری میكانیزمی گونجاو بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاری كۆگاكانی بازرگانی و پێداچونه‌وه به‌و داواكارییانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا بۆ دانانی كۆگا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه پێشكه‌شكراون، به جۆرێك زه‌وی بۆ بازرگانی فیعلی دابین بكرێت.
هاوكات ئه‌وه‌شی دوپاتكرده‌وه، پاش دیراسه‌كردن و له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كاربكه‌ن له‌سه‌ر ئاستی ئیداره‌ی گه‌رمیان زه‌وی پێوییست بۆ كۆگای نوێی بازرگانی دابین بكه‌ن.
دواتر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان كه پێكهاتبوون له به‌ڕێوه‌به‌ری باجی خانوبه‌ره‌ی میری و به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌لار و سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كانی گه‌رمیان، به ووردی باسیان له پرسی دانانی كۆگای بازرگانی كرد و سه‌رنج و تێبینی خۆیان خسته‌ڕوو، دواتر بڕیاردرا به پێكهێنانی لیژنه و به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست، له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كان مامه‌ڵه‌ی بازرگانان بۆ دانایی كۆگا رایی بكرێت و زه‌ویان بۆدابین بكرێت.
1112 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|