مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی (سه‌ڵاح كوێخا) به‌ڕێوه‌چوو
29 / 9 / 2020
ئه‌مڕۆ (29ی ئه‌یلول) دوای ئه‌وه‌ی له‌شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی حكومی و هاوڵاتیان و چین و توێژه جیاوازه‌كان، ته‌رمی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیان له گۆرستانی به‌رلوت له كه‌لار به خاكسپێردرا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (29/9/2020) له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه له شاری سلێمانی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌ر ئه‌مڕۆ كاتژمێر (10) ی به‌یانی له ده‌روازه‌ی شاری كه‌لار پێشوازی له ته‌رمه‌كه‌ی كرا و دواتر به ئاماده‌بوونی جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له مه‌راسیمێكدا پێشوازی له ته‌رمی سه‌ڵاح كوێخا كرا و دواتر به ڕێكرا بۆ گۆڕستانی به‌رلوت.
له مه‌راسیمی ناشتنی له گوندی به‌رلوت، تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌كان دانرا.
دواتر ووتاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه پێشكه‌شكرا و تیایدا رایگه‌یاند "به‌داخ و په‌ژاره‌وه ئه‌م ساته خه‌مناكه, له‌حزوری به‌رزه‌فڕی رۆحی بێگه‌ردی كاك سه‌لاح كوێخا ماته‌م راوه‌ستاوین، ژیانئاوایكردنی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه به كۆستێكی گه‌وره و گران ده‌زانین. ئێمه ئه‌زانین مه‌رگ و مردن حه‌قه، به‌ڵام مردنی كه‌ڵه‌پیاوێكی وه‌ك سه‌لاح كوێخا مردنێكی ساده و ئاسایی نیه، كاك سه‌لاح، ویستگه‌كانی ژیانی هه‌زاران په‌یڤی سه‌نگین و ووتاری به پێز هه‌ڵده‌گرێت مه‌خابن له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا ناتوانین به‌چه‌ند خوله‌كێكی كورت گوزارشت له ژیان و كه‌سایه‌تی بكه‌ین".
ووتیشی، هه‌ر وه‌ك برای گه‌وره و ئازیزمان جه‌نابی كاك قوباد فه‌رمووی كاك سه‌لاح كوێخا پیاوی ده‌وڵه‌ت دار‌و و لێهاتوو بوو له به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداری گه‌رمیان، گه‌رمیان له سه‌رده‌می ده‌ست به كاربوونی كاك سه‌لاح قۆناغێكی زێڕینی به خۆوه بینی، به هه‌وڵه به‌رده‌وام و بێ وچانه‌كانی گه‌شه‌و و ئاوه‌دانی خزمه‌تێكی زۆر‌و گه‌وره‌ی به گه‌رمیان كرد.
جه‌لال نوری له وتاره‌كه‌یدا، راشیگه‌یاند، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی سنووره‌كه به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه درێژه پێده‌ری ڕێبازه‌كه‌ی ئه‌و پیاوه خۆشه‌ویسته‌ی نێودڵ و ڕۆحمان بین و به‌م ڕێگه‌یه‌ش بتوانین ڕۆحی كۆچكردوو ئاسووده بكه‌ین.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ووتاری سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌لایه‌ن پۆڵا شه‌هید سیروان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یانزه‌ی گه‌رمیانی یه‌كێتی پێشكه‌شكرا و تیایدا تیشكی خسته‌سه‌ر ژیانی سیاسیی و پێشمه‌رگایه‌تی سه‌ڵاح كوێخا و رۆڵی و كاریگه‌ری له ناو یه‌كیچتی نیشتمانی كوردستان. ووتیشی، سه‌ڵاح كوێخا له‌و رۆژه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بووه وه‌ك پیاوی ده‌وڵه‌ت كاری كردووه و شه‌و و رۆژی ده‌خسته‌سه‌ر یه‌ك بۆ خزمه‌تی گه‌رمیان.
دواتر ووتاری بنه‌ماڵه‌ی سه‌ڵاح كوێخا له‌لایه‌ن (م.هیام مه‌حمود) هاوسه‌ری سه‌ڵاح كوێخا پێشكه‌شكرا و رایگه‌یاند: من زیاتر له ٢٧ ساڵه هاوژینی ئه‌م پیاوه جوامێره‌م له‌مێژووی پێكه‌وه‌بوون و هاوبه‌شی ژیانمدا زۆری لێ فێربووم، هه‌میشه سه‌ڵاحم وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی به‌رزی بیروباوه‌ڕ بۆ گه‌رمیان و گه‌رمیانییه‌كان ته‌ماشاكردووه‌و خۆشحاڵم كه‌شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م پێبڕاوه قوتابییه‌كی گوێڕایه‌ڵی قوتابخانه‌كه‌ی ئه‌و بووم.
ووتیشی، ئه‌م خاوه‌ن شكۆیه به‌ته‌نها بۆ خۆی نه‌ژیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ته‌مه‌نی بۆ پێناو خاك و گه‌له‌كه‌ی ته‌رخانكردو بووبه پێشمه‌رگه وه‌كو بۆی باسده‌كرم له‌و ڕێگایه‌دا تووشی هه‌وراز و نشێوی زۆرهات به‌ڵام به‌ئامانجی به‌دیهاتنی ئازادی بۆ كوردستان كۆڵ نادا و به‌رده‌وام ده‌بێت. تا له‌و پێناوه‌دا به‌سه‌ختی بریندارده‌بێت و ده‌ستی ڕاستی بۆئه‌به‌د ناگیرسێته‌وه.
له كۆتاییی ووتاره‌كه‌شیدا، م.هیام ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری سه‌ڵاح كوێخا ووتی، به‌پێویستی ده‌زانم لێره‌دا سوپاس ئاماده‌بوونی یه‌ك به‌یه‌كتان بكه‌م سوپاسی تایبه‌ت بۆ به‌ڕێز كاك قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و كاك شوان كه‌له‌نزیكه‌وه په‌رۆشی ته‌ندروستی سه‌ڵاح و هه‌ستانه‌وه‌ی بوون، سوپاس بۆ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی جه‌نابی كاك شیخ لاهور و كاك بافڵ تاڵه‌بانی سوپاس بۆ ئیداره و ستافی پزیشكی و نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه كه ئه‌م ماوه‌یه زۆر له‌خۆبوردووانه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كردین سوپاس بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سولایه‌ن و به‌رپرسانه‌ی كه هه‌واڵی ته‌ندروستی سه‌ڵاح كوێخایان پرسیوه‌و ماندوبوون پێمانه‌وه سوپاس بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان و یه‌كه ئیدارییه‌كان و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی سنووره‌كه و هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه له‌گه‌ڵماندا بوون.
1052 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|