شۆفێرانی مه‌رزی په‌روێزخان گردبونه‌وه و چه‌ند داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان
23 / 11 / 2020
ئه‌مڕۆ (23ی تشرینی دووه‌م) شۆفێری هێڵه جیاوازه‌كانی مه‌رزی په‌روێزخان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیان له‌به‌رده‌م دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا و دواتر به ئاماده‌بوونی نه‌جم عه‌بدوڵا قایمقام له دیوانی ئیداره و به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی په‌روێزخان و به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری شۆفێران كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، حه‌مید حه‌مه ئه‌مین نوێنه‌ری شۆفێران و نوێنه‌ری هێڵه جیاوازه‌كان كێشه و گرفتی مه‌رزه‌كه‌یان خسته‌ڕوو، كه خۆی ده‌بینییه‌وه، له كه‌می خزمه‌تگوزاری ناو مه‌رز، كێشه‌ی بیمه، رایكردنی مامه‌ڵه، گرفته‌كانیان له دیوی كۆماری ئیسلامی ئێران و چه‌ند گرفتێكی تر.
لای خۆیه‌وه، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، پشتیوانی خۆی بۆ داخوازییه‌كانی نوێنه‌ری شۆفێرانی مه‌رزی په‌روێزخان دوپاتكرده‌وه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رده‌وام له هه‌وڵدا بووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و شۆفێران هه‌ر كێشه‌یه‌كیشیان له دیوی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بوبێت ئیداره‌ی گه‌رمیان له رێگه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئێرانه‌وه گه‌یاندویه‌تی و جه‌ختی له چاره‌سه‌ركردنیان كردوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی نوێنه‌ری شۆفێران، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، داواكارییه‌كان به لیستێك ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان بكه‌ن لای خۆیه‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان به لیژنه له رێگه‌ی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان ده‌كات.
1160 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|