ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان سوپاسنامەیەك ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان دەكەن پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانی به‌سه‌ركرده‌وه‌ ‌

23 / 12 / 2020

ئه‌مڕۆ (23ی كانوونی یه‌كه‌م) به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ و گرفته‌كان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌ردانی مه‌رزی په‌روێزخانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزه‌كه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری گومركی گه‌رمیان و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی ناو مه‌رزه‌كه‌ كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی ناو مه‌رزی په‌روێزخان كرد له‌به‌رامبه‌ر به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كان و راییكردنی كاره‌كانیان، ووتیشی، سه‌رباری هه‌موو كه‌موكورتی و كێشه‌ و گرفته‌كان كاره‌كان به‌ باشی به‌ڕێوه‌چوون.

راشیگه‌یاند، ئێمه‌ له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بووین بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان و گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی زیاتری مه‌رزه‌كه‌، له‌و روانگه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وام به‌دواداچوونمان بۆ گرفته‌كان هه‌بووه‌ و كارمان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان كردووه‌، له‌گه‌ڵ لایه‌نی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش كۆبونه‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان هه‌بووه‌ بۆ گه‌یاندنی داوكاریی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، مه‌رزی په‌روێزخان یه‌كێكه‌ له‌ مه‌رزه‌ گرنگ و پڕ داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌كانی ناو مه‌رزه‌كه‌ هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاركانیان و چاودێریان چڕتر بكه‌نه‌وه‌ بۆ نه‌زاهه‌تی ته‌واو له‌ كاروباره‌كان و رێگری له‌ هه‌ر كارێك به‌ده‌ر بێت له‌ یاسا و رێنماییه‌كان.

دواتر، عه‌لی تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، ئامارێكی له‌سه‌ر قه‌باره‌ی بازرگانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان خسته‌ڕوو و تیشكی خسته‌سه‌ر جوڵه‌ی فراوانی بازرگانی له‌ مه‌رزه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، باسی له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی مه‌رز كرد و سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنی به‌رده‌وامی به‌رده‌وامی كێشه‌ و گرفته‌كان.

دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌رزی په‌روێزخان هه‌ر یه‌كه‌ و له‌ بواره‌كه‌ی خۆیدا، كێشه‌ و گرفت و سه‌رنج و تێبینی خۆیان خسته‌ڕوو داوایانكرد ئیداره‌ی گه‌رمیان چاره‌سه‌ریان بكات. لای خۆشیه‌وه‌، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختی كرده‌وه‌، ئیداره‌ی گه‌رمیان كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كان ده‌كات.

هاوكات، هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، بۆ مه‌رزی په‌روێزخان جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری شۆفێرانی بارهه‌ڵگری مه‌رزی په‌روێزخان كۆبوه‌وه‌ و گوێبیستی داوكاریه‌كانیان بوو، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان كار له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان ده‌كات

‌ 520 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥ کەس لەگەرمیان تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٨ کەس چاکبونەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار : كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته‌و له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هیچ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو نه‌بیت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ناونه‌برد‌
سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن‌
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure