مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی خەڵاتی رێزلێنانى بەخشیە پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا
28 / 12 / 2020
ئەمڕۆ (٢٨ی کانوونی یەکەم) بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی سنورەکە، مەڵبەندی ١١ی رێکخستنی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە مەراسیمێکدا لە ھۆڵی ھونەر لەشاری کەلار خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، پۆڵا شه‌هید سیروان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 11 رێكخستنی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ووتارێكی پێشكه‌شكرد و تیایدا تیشكی خسته‌سه‌ر، رۆڵ و خستنه‌گه‌ڕی تواناكانی پزیشكان و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تاكو ئێستا له‌سنوره‌كه، ووتیشی، هه‌وڵه‌كانیان به‌رزده‌نرخێنین و سوپاس و ده‌ستخۆشیان ئاراسته ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها سوپاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر هاوكاریكردنی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌لا بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی و دابینكردنی كارمه‌ندی پێویست .
دواتر، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردووی ئه‌مساڵدا نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و نه‌خۆشیه گواستراوه‌كان خزمه‌تێكی گه‌روه‌ی به هاوڵاتیانی گه‌رمیان كرد، جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌وه رۆڵ و ماندووبوونی پێشمه‌رگه ئاسای پزیشكان و كارمه‌ندان به‌رز بنرخێنین و سوپاسیان بكه‌ین. ووتیشی، جێگەی خۆیەتی لێرەوە رۆڵی گەورەی خوالێخۆشبوو کاک سەڵا کوێخا بەرز بنرخێنین کەرۆڵێکی گەورەی ھەبوو لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگری لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.
جەلال نوری راشیگەیاند، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا له گه‌رمیان به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و دواتر به‌خۆشحاڵیه‌وه له لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردساته‌وه پێداویستی پزیشكی و كارمه‌ندی پێویست بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌لا دابینكرا و به‌وه‌ش كاره‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه نه‌وه‌ستا و خزمه‌تی گه‌وره‌تری به به‌هاوڵاتیان كرد، لێره‌شه‌وه داواكارین یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رده‌وام بێت له هاوكاریكردنی نه‌خۆشخانه‌كه.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا، خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا.
585 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|