ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی پرۆژه‌ی مامۆستایان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌دات
11 / 1 / 2021
ئه‌مڕۆ (11ی كانوونی دووه‌م) نوێنه‌رایه‌تی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایان و خاوه‌نی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی مامۆستایان له‌كه‌لار، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌كردنی كێشه و گرفه‌كانی پرۆژه‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان ئاماده‌ی بوو، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكی خسته‌سه‌ر یاسا و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و رۆڵی ئیداره‌ی گه‌رمیان له هه‌ماهه‌نگی و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاری پرۆژه‌كان، ووتیشی، ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكاری ته‌واو و هه‌ماهه‌نگ بووه بۆ راییكردنی مامه‌ڵه یاساییه‌كانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی مامۆستایان و چونه قۆناغی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكاری ته‌واو ده‌بین بۆ پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاوبگیرێت و مافی كۆمپانیاكانیش بدرێت، سه‌باره‌ت به‌م پرۆه‌یه‌ش پێمان وایه، مامۆستایان چینێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ن و شایه‌نی ئه‌وه‌ن باشترین خزمه‌ت بكرین، بۆیه ئێمه وه‌ك هه‌میشه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و خێرا ته‌واو بكرێت و راده‌ستی مامۆستایانی به‌شداربوی پرۆژه‌كه بكرێت.
دواتر، هونه‌ر مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان باسی له ووده‌كاری پرۆژه‌كه كرد و كێشه و گرفته‌كانی خسته‌ڕوو.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، خاوه‌نی كۆمپانیای جێبه‌جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه، رایگه‌یاند، پرۆژه‌كه له خزمه‌تی مامۆستایاندایه و ئه‌وان وه‌ك كۆمپانیا بارودۆخی مامۆستایانیان له‌به‌رچاوگرتووه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن كاره‌كانی پرۆژه‌كه به باشی و خێراتر ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌ری لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایان له پرۆژه‌كه و كێشه و گرفته‌كانی كرد، دواكاری به‌شداربوانی پرۆژه‌كه‌شی خسته‌ڕوو.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا، جه‌خت كرایه‌وه له‌وه‌ی، كاره‌كانی پرۆژه‌كه زیاتر چڕ و خێرابكرێته‌وه و دروستكردنی خانووه روكنه‌كانی پرۆژه‌كه ده‌ستپێبكات و كێشه‌ی نێوان هاوبه‌شه‌كان و كۆمپانیای جێبه‌جێكار چاره‌سه‌بكرێن.
523 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|