ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لیژنەی تایبەت بە وەرگرتنی سامپڵی (DNA) لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەسەردەکاتەوە
پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەیادی شەش ساڵەی شەهیدبوونی هەردوو فەرماندە (حسین مەنصور و شێركۆ فاتیح) ‌

31 / 1 / 2021

لەشەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەردوو فەرماندەی گەورە و خۆڕاگر و قارەمانی گەلەكەمان (لیوا حسێن مەنصور و عەمید شێركۆ فاتیح شوانی) سەری رێز و نەوازشیان بۆ دەنوێنین و بۆ هەمیشە یادیان بەرز رادەگرین.

هەردوو شەهیدی فەرماندە، لە ژیانی سەربازیاندا گەورەترین خزمەتیان بە كورد و كوردستان كرد و، لەگەڵ هاتنی تیرۆریستانی داعشدا وەك دوو فەرماندەی چاونەترس رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە بەرگریكردن و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و رێگری لە زیاتر تەشەنەكردنی تیرۆر، لەگەڵ یادی ئەم دوو شەهیدە مەزنە، رۆڵ و قارەمانێتی و نەبەردی برا پێشمەرگەكەمان بەرز دەنرخێنین، كە لەبەرامبەر دڕندەیی داعش خۆڕاگرانە تێكۆشان و تێكیان شكاندن، لەو رێگەیەشدا چەندین شەهیدیان بە نیشتمان بەخشی.  

گیانفیدایی و قارەمانێتی ئەم دوو فەرماندە ئازا و بوێرە، بە زیندوویی لە لاپەڕەكانی مێژووماندا دەمێنێتەوە و تا ئەبەد شانازییان پێوە دەكەین، ئەوان گیانی خۆیان بەخشی لەپێناو ژیانی سەربەرزانە و ئازادانەی ئێمە و رێگری لەتیرۆریزم، ئێمەش بۆ هەمیشە یاد و یادەوەریان لە بیر و هزرماندا بەرز رادەگرین و لەسەر رێچكەی نیشتیمانپەروەریان دەبین.

دووبارە سەری رێز و وەفاداری بۆ هەردوو شەهیدی قارەمانی گەلەكەكان شەهید حسێن مەنصور و شێركۆ فاتیح و برا پێشمەرگە شەهیدەكانمان و خانەوادەی سەربەرزیان دادەنوێنین و، ئومێدەوارین خوێنی ئەم شەهیدانە بە فیڕۆ نەچێت و جارێكیتر تیرۆریستان نەتوانن پێبخەنە وڵاتەكەمانەوە.


جەلال نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
31/1/2021

‌ 541 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure