ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە مەلا کەریم پەرلەمانتاری عێراق سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە د.میران محمەد رێکخراوەکانی بواری ژنان سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیكرد لە وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان ‌

23 / 2 / 2021

ئەمڕۆ (23ی شوبات) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیكرد لە وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان و شاندی یاوەری لە پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییە جیاوازەكان، لە دیداریی نێوانیان باس لەپرسی پێكەوەژیان و بارودۆخی پێكهاتەكان لەسنورەكە كرا.

ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان رایگەیاند، گەرمیان ناوچەیەكی گرنگی پێكەوەژیانە و چەندین نەتەوە و ئاین و ئایینزا بە بێ كێشە پێكەوە دەژین، ئەمڕۆ هاتوین بۆ گەرمیان تا لە نزیكەوە ئاگاداری ژیان پێكهاتەكان بین، بۆ ئەومەبەستەش كوبونەوە و دیدارمان لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكان لە كەلار و كفری دەبێت.

ووتیشی، یەكێك لە سیاسەتە جوانەكانی حكومەتی هەرێم پشتیوانیكردنی پێكهاتە جیاوازەكان و دابینكردنی دەرفەتەكانی پێكەوەژیانە، دیارە ئەمەش لەسەرتاسەری شارەكانی هەرێم رەنگیداوەتەوە، لە گەرمیانیش نمونەی جوانی پێكەوەژیان لە نێوان ئاین و پێكهاتە نەتەوایتیەكان پێشكەشكراوە و سوپاس و دەستخۆشیمان هەیە بۆ ئیدارەی گەرمیان بۆ پەیڕەوكردنی ئەو سیاستە جوانە.

لای خۆیەوە، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتی، گەرمیان ناوچەیەكی فراوان و ستراتیژییە، بەشێكی دەكەوێتە سنوری ناوچە دابڕێنراوەكان، لە گەرمیاندا، بەبێ كێشە كورد و عەرەب و توركمان و ئاینزاكانی شیعە و سنونە و پەیڕەوكەرانی ئاینی كاكەیی و مەسیحی پێكەوە دەژین، ئاشتی و تەبایی لە نێوانیان هەیە ئەمەش جێگەی دڵخۆشی ئێمەیە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتیشی، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان و دامودەزگاكانی حكومەت، پێكەوژیان و رێزگرتن لە پێكهاتە جیاوازەكان لە بەرنامەی كاركردنمان دایە و بە خۆشحاڵیەوە گەرمیان بوەتە مەركەزی پێكەوە ژیان.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، پێكهاتەكان بەبێ كێشە و گرفت ژیانی خۆیان دەكەن بەڵام بەداخەوە لە سنوری خانەقین چەند جارێك برایانی كاكەیی كەوتونەتە بەر هێرشی دڕندانەی تیرۆرسیتانی داعش و شەهید و قوربانیان داوە، بەڵام دەبێت ئەو راستیە بزانین كە داعش وەك پیشەی خۆی دوژمنی هەموو مرۆڤایەتیە.

دواتر لە دیدارەكەدا، كە هەر یەكە، لە قایمقامی قەزای كەلار و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرەكانی هاتوچۆ و بەرگری شارستانی گەرمیان ئامادەی بوون، باس لە پێكەوەژیانی پێكهاتە جیاوازەكان و رۆڵی دانشیتوانی گەرمیان لە راگرتنی هاوسەنگی و رێزگرتن لە پیرۆزیەكانی یەكتر كرا.



‌ 502 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure