ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
هەڵمەتی كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا لە گەرمیان دەستپێكرد ‌

1 / 4 / 2021

بەیانی ئەمڕۆ (1ی نیسان) هەڵمەتی كۆتانی دژ بە كۆرۆنا لە گەرمیان دەستیپێكرد و پاش ئەوەی دوو هاوڵاتی بەتەمەن ژەمە ڤاكسینیان وەرگرت، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای كەلار و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف ژەمە ڤاكسنیان وەرگرت.

لەمیانی وەرگرتنی ڤاكسینەكە لە مەڵبەندی تەندروستی گوڵاڵە لە شاری كەلار، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، بەخۆشحاڵییەوە ئەوە دووەمینجارە ژەمە ڤاكسین دەگاتە ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرەمیان بەپێی پلانی خۆی لە كەلار و كفری و ناحیەی رزگاری سەنتەری داناوە بۆ كوتانی ئەو كەسانەی خۆیان دەكوتن.

ووتیشی، جێگەی خۆشحاڵیە ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا پێمان گەیشتووە، لە رابردوودا كۆرۆنا وەك پەتایەكی جیهانی بڵاوبوەوە و گەرمیانیش وەك هەر شوێنێكی تری جیهان لێی بەدەر نەبوو و هاوڵاتیانمان توش بوون و مەرگی ئازیزانمان بینی، بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی گەرمیان دەكەین بە دەم داواكاری وەزارتی تەندورستی بێن و لەپێناو سەلامەتی و بەدوربونیان لە پەتای كۆرۆنا خۆیان بكوتن.

هاوكات، د.سیروان محەمەد جەمال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، ئێستا لە تەندروستی گەرمیان سێ هەزار ژەمە ڤاكسین ئامادەیە و دەتوانین وەك ژەمی یەكەم سێ هەزار هاوڵاتی بكوتین، دواتریش ژەمی دووەم وەردەگرن.

راشیگەیاند، بانگەواز دەكەین بۆ هاوڵاتیان لەو شوێنانەی لە شاری كەلار و كفری و ناحیەی رزگاری دیاریمان كردووە، ڤاكسین وەربگرن بۆ ئەوەی دوانەكەوین لە كاروانی پێدانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا.

‌ 876 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure