ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیكرد لە شاندێكی باڵای وەزارەتی دارایی ‌

20 / 5 / 2021

ئەمڕۆ (20ی ئایار) شاندێكی باڵای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی كرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازیان لێكرا و لە دیداری نێوانیان باس لە كێشە و گرفت و كارەكانی مەرزی پەروێزخان كرا.

شاندەكەی وەزارەتی دارایی پێكهاتبوون لە بەڕێوەبەری گشتی گومركی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەری گومركی سلێمانی كە بەیاوەری بەڕێوەبەری گومركی گەرمیان سەردانەكەیان بۆ ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدا.

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومركی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی ئیدارەی گەرمیانمان كردووە بەمەبەستی هەماهەنگی و پتوكردنی پەیوەندییەكان و سوپاسی ئیدارەی گەرمیانیش دەكەین هاوكار و پشتیوانی فەرمانگەكانمان بووە لە سنورەكە و هەر ئەوەش وایكردووە كارەكانان بەشێوەیەكی باش بەڕێوەبچێت.

لای خۆیەوە، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەختیكردەوە، لە هاوكار و پشتیوانی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان. دواتر باسی لە گرنگی مەرزی پەروێزخان كرد و ئەوەی خستەڕوو، مەرزی پەروێزخان مەرزێكی گەورە و پڕ جموجوڵی بازرگانییە و لەگەڵ ئەوەی داهات بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەكات، رۆڵێكی باشی هەیە لە خزمەتكردن بە گەرمیان و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ هاوڵاتیانی ناوچەكە.

دواتر باس لە كێشە و گرفتەكانی مەرزی پەروێزخان و رێكارەكانی كردنەوەی مەرزی تیلەكۆ لە سنوری ناحیەی مەیدان كرا و هەردولاش جەختیان لە گرنگی دابینكردنی خزمەتگوزاری ناو كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان كردەوە و لەوبارەوە شاندەكەی وەزارەتی دارایی دڵنیاییدا بۆ ئەو مەبەستە هەوڵەكانیان بە گەڕخستووە كە لە رێگەی ماستەر پلانی كۆمەڵگەكەوە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی ناو مەرزەكە جێبەجێدەكرێت.

‌ 968 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure