ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە گەرمیان دەستپێكرد ‌

22 / 6 / 2021

بەیانی ئەمڕۆ (22ی حوزەیران) بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان، لە رێورەسمێكدا بنكەی وەرگرتنی گەنم لە گەرمیان كرایەوە.

لە میانی كردنەوەی بنكەی وەرگرتنی گەنم، لیژنەی تایبەت بە پرۆسەكە ئەوەیان خستەڕوو، هەموو پێداویستیەكانیان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنورەكە لەبەردەستە و لەمرۆوە كارەكانیان دەستپێدەكەن و بەپێی رێنماییەكان گەنم وەردەگرن.

جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لە میانی دەستپێكردنی پرۆسەی وەگرتنی گەنم رایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەرجەم شارەكانی كوردستان سایلۆ و بنكەكانی وەرگرتنی گەنم بە ڕووی جوتیاراندا كرانەوە و لە گەرمیانیش بەهەمان شێوە وەرگرتنی گەنم دەستپێدەكات، دیارە ئەوەش بەپێی پلانی كشتوكاڵ دەبێت.

ووتیشی، ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ئەمساڵ ووشكەساڵی گەرمیانی بەتوندی گرتوەتەوە، بۆیە تەنها زەویە كشتوكاڵییە بەراوەكان بەرهەمیان هەبووە و بەداخەوە ئەو گەنمەی لە زەوییە دەیمییەكان چێنراون، بەهۆی بێ بارانی و وشكەساڵی فەوتاوە.

راشیگەیاند، ئێمە لە لیژنەی باڵای رەوبەروبونەوەی ووشكەساڵی داوامانكردووە جوتیارانی زیان بەركەوتوو بەهۆی ووشكەساڵییەوە قەرەبوو بكرێنەوە.

‌ 460 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure