سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە (گروپی گەشە بۆ داکۆکی و فشاری مەدەنی)
22 / 6 / 2021
رۆژى (٢٠ی حوزەیران) گروپی فشار لە دەستپێکی کارەکانیدا و دوای دامەزراندنی، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازی کرا.
لەو سەردانەدا، ئەندامانی گروپەکە ئەوەیان خستەڕوو، لەمڕۆوە گروپەکەیان دەستبەکاردەبێت و خۆی دەبینێتەوە لەکەسانی پسپۆر لە بوارە جیاوزەکاندا و ئامانجیان کارکردنە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە و کەموکورتیەکان و جێبەجێکردنی پرۆژە ستراتیژیەکان لە گەرمیان.
لای خۆیەوە جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئێمە خۆشحاڵین بە دامەزراندنی گروپەکەتان، دیارە شانبەشانی دامەزراوەکانی حکومەت بونی رێکخراو و گروپەکان و کاری مەدەنی بەگرنگ دەزانین، ئەوەش لەپێناو بەئاگابوون لە کێشە و کەموکورتیەکان و خزمەت گەیاندن بە کۆمەڵگە.
ووتیشی، ئێمە بە گرنگیەوە لەم گروپە دەڕوانین و ھەمیشە دەرگامان کراوەیە بۆتان، بەدڵنیاییەوە لەداھاتوودا کۆبونەوەی ترمان دەبێت و داواکاریەکانتان بەھەند وەردەگرین و کار لەسەر جێبەجێکردنیان دەکەین.
770 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|