ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی لە ستافی مەڵبەندی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ كرد سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کۆبوەوە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە گەرمیان دەستپێكرد
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کۆبوەوە ‌

22 / 6 / 2021

ئەمڕۆ (٢٠ی حوزەیران) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەبارەت بە داواکاری تەواوکردنی پرۆژەی دوسایدکردنی رێگای کەلار - سلێمانی، لەگەڵ ناوەندی کاری ھاوبەشی رێکخراوەکان و ژمارەیەک لە چالاکانی سنورەکە کۆبوەوە.

لە کۆبونەوەکە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ئەوەیانخستەڕوو، بە ئامانجی پەلەکردن لە تەواوکردنی پرۆژەی دوو سایدی رێگای کەلار سلێمانی ھاتونەتە ئیدارەی گەرمیان و داواشیان کرد بۆ ئەو مەبەستە ئیدارەکە ھەوڵەکانی چڕبکاتەوە. 

ھاوکات ئامادەییان پیشاندا لە چوارچێوەی کاری رێکخراوەیی ھاوکاری ئیدارەی گەرمیان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بن بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژەیە.

لای خۆیەوە جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سوپاسی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد بۆ بەگەڕخستنی ھەوڵەکانیان تایبەت بە پرۆژەیەک کە خزمەت بە ھاوڵاتیان دەکات.

ووتیشی، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان لە ھەموو کۆبونەوەکانی تایبەت بە پرۆژەکان و داواکاریمان بۆ سەرەوەی خۆمان، داوای تەواوکردنی پرۆژە گرنگەکانمان کردوە لە نێویشیاندا بە پلەی یەکەم جەختمان لە تەواوکردنی رێگای کەلار سلێمانی کردوەتەوە.

ئەوەشی خستەوو، ئیدارەی گەرمیان بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەسەر خەتە بۆ ئەوەی ئەو پرۆژە گرنگە جارێکی تر رانەوەستێت و تەواو بکرێت.
‌ 83 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥ کەس لەگەرمیان تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٨ کەس چاکبونەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار : كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته‌و له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هیچ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو نه‌بیت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ناونه‌برد‌
سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن‌
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure