ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی لە ستافی مەڵبەندی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ كرد ‌

12 / 7 / 2021

ئەمڕۆ (12ی تەمموز) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیكرد لە بەرپرس و ستافی مەڵبەندی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ و لە دیداری نێوانیان باس لە هەماهەنگی نێوان هەردولا كرا.
لەو سەردانەدا شێخ موزەفەر شێخ حەسەن، بەرپرسی مەڵبەندی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ رایگەیاند، ئەوان وەك مەڵبەندەیان ئەمڕۆ هاتوون بۆ گەرمیان بەمەبەستی سەردانیكردنی ئیدارەی گەرمیان و كەسایەتی و لایەنەكانی تر بۆ هەماهەنگی و پتەوكردنی پەیوەندیەكانیان.

ووتیشی، مەڵبەندەكەمان بۆ ماوەی 14 ساڵە دامەزراوە و لە ماوەی ئەو ساڵانەدا چەندین چالاكی و كۆڕی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیمان سازداوە و كارمان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان و پەرەپێدانی بواری رۆشنبیری ئاینی و رۆشنبیری گشتی كردووە.

لای خۆیەوە، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان خۆشحاڵی خۆی دەربری بۆ سەردانەكەیان و تیشكی خستەسەر رۆڵ و پێگەی مەڵبەندەكەیان بۆ چالاكی رۆشنبیری و چەسپاندنی ئاشتی كۆمەڵایەتی، جەختیشی لە گرنگی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان هەردولا كردەوە.

‌ 507 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure