ئیدارەی گەرمیان پشتگیری لە داواكارییەكانی فەرمانبەری گرێبەست دەكات بۆ دامەزراندنیان
1 / 11 / 2021
ئەمڕۆ (1ی تشرینی دووەم) فەرمانبەرانی گرێبەست لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لە بەردەم دیوانی ئیدارەی گەرمیان گردبونەوەیەكیان ئەنجامدا و داوایانكرد بكرێن بە هەمیشەیی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەدەم داواكارییەكانی ئەو فەرمانبەرانەوە چوو و پێی راگەیاندن، ئیدارەی گەرمیان پشتیوانی لە داواكارییەكانیان دەكات و داواكاری ئاراستەی سەروی خۆی دەكات بۆ دامەزراندنیان.
لە گردبونەوەكەیاندا لە بەردەم ئیدارەی گەرمیان، فەرمانبەرانی گرێبەست باسیان لەوەكرد ماوەی چەندین ساڵە بە شێوازی گرێبەست دامەزراون و لە فەرمانگە جیاوازەكاندا خزمەت دەكەن، هەرچەندە پەرلەمانی كوردستان بڕیاری لەسەر دامەزراندنیان داوە و حكومەت هەرێمی كوردستانیش كاری لەسەر كردووە بەڵام تا ئێستا دانەمەزراون، بۆ ئەو مەبەستەش یاداشتێكیان ئاراستەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان كرد.
لای خۆیەوە، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، جەختی كردەوە لەوەی مافی خۆیانە داواكاری بكەن بۆ بە هەمیشەیی كردنیان و رێگەی مەدەنی بگرنەبەر، ئیدارەی گەرمیانیش پشتیوانی داواكارییەكانیان دەكات و ئاراستەی سەروی خۆی دەكات، لەگەڵیشیدا داوا دەكات فەرمانبەرانی گرێبەست دابمەزرێن.
764 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|