ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە مەلا کەریم پەرلەمانتاری عێراق سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە د.میران محمەد رێکخراوەکانی بواری ژنان سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیكرد لە سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی ‌

1 / 11 / 2021

ئەمڕۆ (31ی تشرینی یەكەم) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیكرد لە سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی و لە دیداری نێوانیان باس لە كێشە و گرفتەكانی مەرزی پەروێزخان كرا.

لەو سەردانەدا، سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند، بەلای ئێمەوە مەرزی پەروێزخان مەرزێكی گرنگ و پڕبایەخە لەنێوان ئێران و عێراقدا و ئەو كێشە و گرفتانەی لەچەند رۆژی رابردوودا لە مەرزەكە هاتوەتە ئاراوە كاریگەری گەورەی لەسەر جوڵەی بازرگانی هەبووە و داواكارین ئیدارەی گەرمیان كار لەسەر چارەسەری ئەو گرفتانە بكات و جوڵەی بازرگانی هاوشێوەی پێشوتر ئاسایی بێتەوە.

سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران جەختیشیكردەوە لە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردولا و لێكتێگەیشتن لەسەر كێشە و گرفتەكان و بەگەڕخستنی هەوڵی هاوبەش بۆ چارەسەری كێشەكان. ووتیشی، ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەركردنی كێَشە و گرفتەكانی مەرزەكە و كاركردن لەسەر زیاتر گەشەپێدانی مەرزی پەروێزخان.

لای خۆیەوە، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەی خستەڕوو، مەرزی پەروێزخان مەرزێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان و بەشێكی زۆری جوڵەی بازرگانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان لە رێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوەیە.

ووتیشی، ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی چەند كێشە و گرفتێكەوە، شۆفێرەكانی مەرزی پەروزێخان مانیان لە كاركردن گرتووە و ئێمەش هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی كێشەكانەوە لەسەر هێڵ بووین و كارمان لەسەر داواكارییەكانیان كردووە، لەرێگەی دادگاشەوە پرسی داخستنی مەرزەكە چارەسەر دەكەین.

دواتر لە كۆبوونەوەكەدا، تیشك خرایەر سەر كێشە و گرفتەكانی مەرزی پەروێزخان  بە گشتی و چڕكردنەوەی هەوڵەكانی هەردولا بۆ چارەسەری گرفتەكان و گەشەپێدانی زیاتری مەرزەكە.
‌ 320 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure