ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
ئیدارەی گەرمیان لە ئامادەباشیدایە بۆ روبەروبونەوەی مەترسیەكانی لافاو ‌

20 / 12 / 2021

بەمەبەستی روبەروبونەوەی مەترسیەكانی دروستبوونی لافاو ئەمشەو (17ی كانوونی یەكەم)، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەكان كۆبووەوە و تیمەكانی شارەوانیەکان و رێگاوبان ودەزگا ئەمنیەكان لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ بەدەمەوەچونی هاوڵاتیان و روبەروبونەوەی مەترسیەكانی لەئەگەری رودانی لافاو.
لە كۆبونەوەكەدا، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەی خستەڕوو، بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێم شەپۆلێكی بارانبارن بەڕێوەیە و ئەگەری دروستبونی لافاو هەیە، بۆ روبەربونەوەی مەترسیەكان پێویستە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكان و دەزگا ئەمنیە پەیوەندیدارەكان لە ئێستاوە لە ئامادەباشیدا بن بۆ ئەو مەبەستە.
جەختیشیكردەوە، بە بەردەوامی چاودێری بارودۆخەكە دەكەین و لەئەگەری دروستبوونی مەترسییەكان لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەری یەكە ئیداریەكان بەخۆیان و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لە ئامادەباشیدان.
هاوكات لە كۆبونەوەكەدا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەكان تاوتوێی بابەتەكەیان كرد و باسیان لە مەترسیەكان كرد، بڕیاردرا بەپێكهێنانی چەند تیمێكی فریاگوزاریی بە توانای مرۆیی و پێداویستی لۆجیستیەوە بۆ ئەوەی لە ئامادەباشیدا بن بۆ بەهاناوەچونی هاوڵاتیان لە ئەگەری مەترسیەكان و دروستبونی لافاو.
‌ 583 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure