لە گەرمیان رۆژی جیهانی ئۆتیزم بەرز راگیرا
4 / 4 / 2022
ئەمرۆ (٣١ی ئازار) بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، بەھاوکاری لقی گەرمیانی کۆمەڵەی ئۆتیزم لەرۆژی جیھانی منداڵانی ئۆتیزم مەراسیمێکی رێکخست.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی رامیار عەبدولڕەحمان جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیەکان و بە چاودێری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان مەراسیمەکە بەڕێوەچوو.
لەمیانی بەڕێوەچونی مەراسیمەکە دەرون عومەر بەرێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان رایگەیاند، لەسنوری ئیدارەی گەرمیان نزیکەی ٣٠٠ منداڵی توشبوو بەئۆتیزم ھەیە و تائێستا سەنتەرێکی تایبەت نییە بە ئۆتیزم، بەڵام زەویمان دابینکردووە بۆ ئەو مەبەستە و رەزامەندی پیشاندراوە لە پرۆژەیەکی خێرخوازیدا دروست بکرێت، دروستکردنی ئەو سەنتەرە خزمەتی باش توشبوانی ئۆتیزم دەکات.
بەپێی ئامارێکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان زیاتر ٤٠٠٠ ھەزار منداڵی ئۆتیزم ھەیە. کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان لەبەرواری ٢٠١٨/١٢/٢٨ بە رەسمی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم مۆڵەتی کارکردنی پێدراوە.
373 جار خوێندراوهتهوه |
|