ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە لە گەرمیان رۆژی جیهانی ئۆتیزم بەرز راگیرا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان
پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە ‌

4 / 4 / 2022

پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە بەناوی خوای گەورە و میهرەبان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، بەناوی ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم یەکە ئیداریەکانەوە، پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان و هاوڵاتیان و سەرجەم چین و توێژەکان دەکەین، داواکارین خوای گەورە رۆژو و تاعاتی هەمووان قبوڵ بکات و خێر و بەرەکەتی خۆی بەسەر ووڵاتەکەماندا ببارێنێت.
هیوادارین لەم مانگە پیرۆزەدا گیانی لێیبوردەیی و ئاشتی و ئاسایش و تەبایی زیاتر لەنێو کۆمەڵگەکەماندا بەرقەرار بێت و خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی روو لە هەمووان بکات. هەر لەم کاتەدا کە پێشوازی لە مانگی رەمەزان دەکەین ووڵاتەکەمان بە دۆخێکی ناهەمواری سیاسی و دارایی تێدەپەڕێت، ئومێدەوارین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە وێستگەیەک بۆ یەکخستنەوەی هەوڵەکان بۆ چارسەری کێشە و قەیرانەکان و باشتر بوونی دۆخی ژیانی هاوڵاتیانی خۆشەویست.
لێرەوە ئاگاداری سەرجەم فرۆشیاران و بازرگانان دەکەینەوە لە مانگی رەمەزاندا بە قۆرخکاری و گرانفرۆشی باری ژیانی هاوڵاتیان قورس نەکەن، بەپێچەوانەوە هەر فرۆشیار و بازرگانێک نرخی خۆراک و شمەک و کاڵا گران بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش یەکە ئیدارییەکانمان راسپردووە لەڕێگەی لیژنە هاوبەشەکانەوە چاودێریەکانیان بۆ بازاڕ چڕتر بکەنەوە.
دووبارە مانگی رەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و هەموو لایەک ئاسودە و سەرفراز بن.
جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان

‌ 100 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥ کەس لەگەرمیان تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٨ کەس چاکبونەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار : كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته‌و له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هیچ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو نه‌بیت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ناونه‌برد‌
سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن‌
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure