ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشداریکرد لە مەراسیمی عاشورا لە حوسەینیەی کەلار رێکارەکان بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کەمدەرامت دەگیرێتەبەر سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە خوێندکارە یەکەمەکانی ئاستی هەرێم
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ بازرگانان کۆبووەوە ‌

28 / 7 / 2022

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ بازرگانان کۆبووەوە
ئەمڕۆ (٢٧ی تەمموز) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەوگرفتەکانیان و پەرەپێدانی گەشەی بازرگانی، لەگەڵ ژمارەیەک لەبازرگانانی سنورەکە کۆبووەوە.
جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئێمە لەئیدارەی گەرمیان بە گرنگییەوە لەکەرتی بازرگانی دەڕوانین و کاردەکەین بۆ چارسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی بۆ بازرگانانمان دێتە پێش لە مەرزی پەروێزخان و کەرتی بازرگانی بەگشتی.
ووتیشی، بەهۆی بوونی مەرزی پەروێزخان و هاوسنوری لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق، گەرمیان ناوچەیەکی گرنگی بازرگانییە، ئێمە کاردەکەین بۆ ئەوەی کەرتی بازرگانی زیاتر ببوژێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام لە پەیوەندی و هەماهەنگیدا دەبین لەگەڵ بازرگانان.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەختیشیکردەوە، بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت بە گرنگیەوە لە مەرزی پەروێزخان و کەرتی بازرگانی سنورەکە دەڕوانێت و بۆ ئەو مەبەستە لە رابردوودا هاوکارێکی باشمان بووە و ئەوەش جێگەی دەستخۆشتیە.
دواتر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەریەتیە پەیوەندیدارەکان باسیان لە کار و پلان و بەرنامەی خۆیان کرد بۆ پەرەپێدانی کەرتی بازرگانی و دوابەدوای ئەوەش بازرگانان باسیان لەکاری رۆژانەیان کرد و کێشە و گرفەتەکانیان خستەڕوو داوایانکرد گرفتەکانیان چارسەربکرێت.
لای خۆیەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەختی لەوەکردەوە، ئەو کێشانەی لە کۆوبونەوەکە خرایەڕوو ئیدارەی گەرمیان کار لەسەر چارەسەرکردنیان دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لەبەڕێوەبەرە گشتییەکانی تەندروستی و کشتوکاڵی گەرمیان و بەڕێوەبەی مەرزی پەروێزخان و گومرکی گەرمیان و نوێنەری بازرگانانی گەرمیان لەژوری بازرگانی و نوێنەری گەرمیانی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان ئامادەبوون.
‌ 33 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥ کەس لەگەرمیان تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٨ کەس چاکبونەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار : كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته‌و له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هیچ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو نه‌بیت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ناونه‌برد‌
سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن‌
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure