رێکارەکان بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کەمدەرامت دەگیرێتەبەر
11 / 8 / 2022
رێکارەکان بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کەمدەرامت دەگیرێتەبەر ئەمڕۆ (٩ی ئاب) بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار و سەرۆکی یەکە ئیداریەکان و بەڕێوەبەی گشتی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان، کۆبونەوەیەک سەبارەت بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت ئەنجامدرا. لە کۆوبەونەوەکەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەی خستەڕوو، لەماوەی رابردوودا بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران و بە سەرپەرشتی دەستەی وەبەرهێنان بڕیاردرا بە دروستکردنی ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت و لەو چوارچێوەدا بەپێی ژمارەی دانیشتوان یەکەی نیشتەجێبوون لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دروستدەکرێت. ئەوەشی خستەڕوو، دروستکردنی ئەو یەکانە بەنرخێکی کەم و قیستی درێژخاتەن خزمەتێکی باش بە هاوڵاتیانی کەمدەرامەتی سنورەکە دەکات، ئێمەش هاوکار و هەماهەنگ دەبین بۆ بەجێگەیاندنی پرۆژەکە. دواتر، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان باسی لە ووردەکاری دروستکردنی یەکەکان کرد و رێکارەکانی دروستکردنی یەکەکانی رونکردەوە، دوابەدوای ئەوەش هەریەکە لە ئامادەبوانی کۆبونەوەکە باسیان لە چۆنیەتی گرتنەبەری رێکارەکان کرد و سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو. هاوکات سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لایەنی پەیوەندیداری راسپارد بە وردەکاری دابەشکردنی یەکەکان بەسەر قەزا و ناحیەکان بەپێی ژمارەی دانیشتوان، لەگەڵ ئەوەشدا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکانی راسپارە بە گرتنەبەری رێکارەکان بۆ دروستکردنی ئەو یەکانەی دروست دەکرێن.
140 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|