ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تاجەگوڵینەی لەسەر ئارامگای کۆچکردوو سەڵاح کوێخا دانا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لەوەزیری کشتوکاڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشداربوو لەمەراسیمی بەخشینی خەڵات بە خوێندکارە یەکەمەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی
لەسەر کردنەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان کۆبوونەوەیەک لە ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدرا ‌

25 / 8 / 2022


ئەمڕۆ (٢٣ی ئاب) بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەپەرلەمانتارانی عێراق و کوردستان و سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و سەرۆکی یەکەی ئیداری و ژمارەیەک لەبەرێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرایەتیەکان و ئەکادیمستان و سەندیکا و رێکخراوەکان و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی، لەسەر پرسی کردنەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان کۆبوونەوەیەک لەدیوانی ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، باسی لەگرنگی زانکۆی پۆلیتەکنیک بۆ گەرمیان کرد و پشتیوانی ئیدارەی گەرمیان و تەواوی فەرمانگەکانی حکومەتی بۆ کردنەوەی زانکۆکە دوپاتکردەوە.
ووتیشی، ئێمە سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەین بۆ پەسەندکردنی پرۆپۆزەڵی زانکۆی پۆلەتەکنیک و هەوڵ و ماندووبونی هەموو ئەو کەس و لایەنانە بە گرنگ دەزانین لەسەر ئەو پرسە، لێرەشەوە داواکارین رێکارەکانی کردنەوەی ئەم زانکۆیە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوبکرێت و بخرێتە خزمەتی سنورەکەمان.
دواتر، د.چیا محمەد راگری کۆلێژی تەکنیکی کەلار باسی لە رێکارەکانی کردنەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی کرد و گرنگی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی بۆ سنورەکە خستەڕوو، ئەوەشی دووپاتکردەوە، لە ئێستادا کۆلێژی تەکنیکی کە پێشتر لە ساڵی ١٩٩٥وە پەیمانگای تەکنیکی بووە ئامادەیی تەواوی هەیە بکرێتە زانکۆیەکی پۆلیتەکنیک لەگەرمیان.
دوپاتیشیکردەوە، کردنەوەی ئەم زانکۆیە رۆڵی دەبێت لە پێگەیاندنی کادری تەکنیککار و بەوەش بەشداری گەورەی دەبێت لە بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری لە گەرمیاندا.
دوابەدوای ئەوەش هەریەکە لە پەرلەمانتاران و سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و سەرۆکی یەکەئیدارییەکان و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکان و نوێنەری رێکخراو و سەندیاکاکان و چالاکوانان و ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە، پشتیوانی خۆیان بۆ کردنەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دوپاتکردەوەو دواتر گفتوگۆی کراوە لەسەر پرسی کردنەوەی زانکۆکە کرا و سەرنج و تێبینی و پێشنیار لەسەر بابەتەکە خرایەڕوو.
دوابەدوای ئەوەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پشتیوانی هەمەلایەنە بۆ کردنەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دوپاتکرایەوە و داواکرا ئەنجومەنی وەزیران رێکارەکانی کردنەوەی زانکۆکە پەسەند بکات و بخرێتە خزمەتی سنورەکە.
‌ 51 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥ کەس لەگەرمیان تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٨ کەس چاکبونەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار : كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته‌و له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هیچ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو نه‌بیت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ناونه‌برد‌
سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن‌
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure