ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی کفری کۆبوەوە ‌

21 / 9 / 2022

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی کفری کۆبوەوە
✅
ئەو پرۆژانەی لە کفری دروست دەکرێن خۆی دەبینێتەوە لە پرۆژەی نیشتەجێبوون، کارگەی گەورەی ئاسن، گەچ، خشتی سور، ئەلەمنیۆم، جیبسن بۆرد.
ئەمڕۆ (١٩ی ئەیلول)سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەمیانی سەردانیدا بۆ قەزای کفری، بە ئامادەبونی قایمقامی کفری و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی، کارەبا، تەندروستی، شارەوانیەکان، وەبەرهێنان، کشتوکاڵ، لەگەڵ لایەنەسیاسیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەکفری کۆبوەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، شەماڵ نامق قایمقامی قەزای کفری باسی لە رەوشی خزمەتگوزاری و کەرتی تایبەت لە شاری کفری کرد و ئامادەیی فەرمانگەکانی کفری پیشاندا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەپێناو بوژانەوەی زیاتری شاری کفری.
دواتر لە کۆبوونەوەکەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتی، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکانی گەرمیان کە ئەمڕۆ لێرە ئامادەییان هەیە، لە بەرنامە و پلانمان دایە قەزای کفری لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە ببوژێنینەوە، هیوادارین بتوانین خزمەتی شارەکە بکەین و هەموو لایەک بۆ ئەو مەبەستە پشتیوانمان بێت.
ووتیشی، بۆ ئەو مەبەستە چەند جارێک لەگەڵ وەبەرهێن و سەرمایەدارەکان کۆبوینەتەوە و هانمان داون پرۆژەکانیان بێننە کفری، ئەمڕۆش بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشتمان کردوون بۆ کفری و پێمان راگەیاندوون، لێرە زەوی باش و گونجاو و خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا و ئەمنیەتی باش هەیە و ناوچەیەکە لەبارە بۆ پرۆژەی کەرتی تایبەت و دەتوانن هاوشێوەی کەلار و شارە گەورەکانیتر لێرە سەرمایەکانتان بەگەڕ بخەن.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ژمارەیەک پرۆژەی جۆراوجۆری کەرتی تایبەت لەبواری جێبەجێکردندان و ژمارەیەکی تر داواکاری بۆ ئەنجامدانیان پێشکەشکراوە کە خۆی دەبینێتەوە لە پرۆژەی نیشتەجێبوون، کارگەی گەورەی ئاسن، گەچ، خشتی سور، ئەلەمنیۆم، جیبسن بۆرد، هیوادارین چەندین پرۆژەی دیکە بەدوایدا بێت و ئێمەش هاوکار دەبین.
دواتر، بەرپرسی لایەنە سیاسیەکان و سەرۆکی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە کفری، بە وردی باسیان لە کێشە و گرفتەکانی کەرتی تایبەت کرد و چەندین سەرنج و تێبینی خۆیان لەبارەی گەشەپێدانی کەرتی تایبەتەوە خستەڕوو.
هاوکات، بەڕێوەبەرە گشتیەکانی ئامادە بووی کۆبوونەوەکە باسیان لە کار و پرۆژەکانیان کرد و ئامادەیی و پشتیوانی خۆیان بۆ گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و شاری کفری بە گشتی دووپاتکردەوە.
‌ 215 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure