ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
ئامادەیی پیشەسازی کفری رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشداری کرد لە پێشانگای شێوەکاری (پێشمەرگەی کامێرا لە شان) پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی گەرمیان دەستیپێکرد
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لەوەزیری کشتوکاڵ ‌

2 / 10 / 2022


🔷
بەردی بناغەی پۆندی سەرقزڵ دانرا
🔷
پرۆژەی دوو پۆندی تر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
ئەمڕۆ (٢٩ی ئەیلول) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە دیوانی ئیدارە، پێشوازیکرد لەوەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم و شاندی یاوەری.
لە دیداری نێوانیان کە هەریەکە لەسەرۆکی زانکۆی گەرمیان و جێگری سەرپەرشتیار و قایمقامی کەلار و بەڕێوەبەری ئاسایش و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرەکانی سەربە وەزارەتی کشتوکاڵ و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی تر ئامادەی بوون، باس لەسێکتەری کشتوکاڵ لە سنوری گەرمیان و کار و پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ لە سنورەکە کرا.
هاوکات جەخت لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە سنوری ئیدارەی گەرمیاندا.
دواتر لە رێورەسمێکدا بەئامادەبونی وەزیری کشتوکاڵ و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و شاندی هاوەڵیان، بەچاودێری بەڕێز (قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت) بەردی بناغەی پۆندی سەرقزڵ دانرا، پۆندەکە بە بودجەی ٧٦٦ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ جێبەجێدەکرێت و توانای گلدانەوەی ٣٣٥ هەزار م٣، گلدانەوەی ئاوی هەیە.
هاوکات، پرۆژەی دوو پۆندی دیکە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە پێکدێت لە پۆندی سەید حسێن بە گوژمەی (٧٤٤ ملیۆن دینار)لە سنوری قەزای کفری و پۆندی گۆبان بە گوژمەی (٦٨١ ملیۆن دینار)لە سنوری قەزای کەلار.
دواتر، هەریەکە لەوەزیری کشتوکاڵ و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و شاندی یاوەریان و بەئامادەبونی بەڕێوەبەری ئاودێری گەرمیان، پۆندی ئەلی میریان لە سنوری ناحیەی قۆرەتوو بەسەرکردەوە و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئەوەی خستەڕوو، کار لەسەر گرفتەکانی پۆندەکە دەکەن، بەتایبەت کە پێویستی بە پاکژکردنەوەیە.
‌ 216 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure