ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
رێکاری پێویست بۆ رێگری لەو نەخۆشیەی لە نێو پرۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی بڵاوبوەتەوە دەگیرێتەبەر کار لەسەر تەواوکردنی قیرتاوی گەڕەکی بەردەسوری کەلار دەکرێت سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لەوەزیری رۆشنبیری و لاوان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەسەرکردەوە ‌

6 / 10 / 2022


ئەمڕۆ (٥ی تشرینی یەکەم) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گەرمیانی بەسەرکردەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ستافی بەڕایوەبەرایەتیەکە کۆبوەوە.
لەو بەسەردکردەوەدا کە ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی ئامادەی بوون، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان دەستخۆشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیەکەتان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی دەکەین، لەبەرامبەر ئەرک و رۆڵ بینینیان و هەوڵەکانیان بۆ چارەسەری کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتیەکان لە رێگەی مینبەری مزگەوتەکانەوە.
ووتیشی، لەگەڵ نزیکبونەوەی یادی مەولودی پێغەمبەر (د.خ) پیرۆزبایی لەسەرجەم موسڵمانان دەکەین و هاوکاردەبین بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمی شایستەی تایبەت بەو یادە پیرۆزە.
جەختیشیکردەوە، ئیدارەی گەرمیان هەمیشە هاوکار و پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان دەبێت بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانی و خزمەتکردن و سەرکەوتنیان لە کارەکانیاندا.
لای خۆیەوە، م. صەباح حەمەصاڵح بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان، کۆمەڵێک داواکاری خستەڕوو کە خۆی دەبینیەوە لە دابینکردنی پێداویستیەکانیان و باسی لە ووردەکاری کارەکانی بەڕایوەبەرایەتیەکەیانی کرد و سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ هاوکاری و پشتیوانی و بەسەرکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان.
‌ 85 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥ کەس لەگەرمیان تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٨ کەس چاکبونەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار : كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته‌و له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هیچ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو نه‌بیت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ناونه‌برد‌
سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن‌
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure