پەروەردەی گەرمیان دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگرێت
25 / 10 / 2022
لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی گەرمیان و ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، لەبەر ڕودانی دیاردەی خۆرگیران لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٥ / ١٠ /٢٠٢٢) لەبەرچاوگرتنی تەندروستی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانمان سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار ئەکەینەوە کە دەوامی بەیانیان لە کاتژمێر ( ۱۱:٣٠ ) خولەك کۆتایی پێ دێت و دەوامی دوای نیوەڕۆش پشوو دەبێت. ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان
541 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|