کار لەسەر تەواوکردنی قیرتاوی گەڕەکی بەردەسوری کەلار دەکرێت
27 / 10 / 2022
دانیشتوانی گەڕەکی بەردەسور، بۆ تەواوکردنی پرۆژەی قیرتاوی گەڕەکەکەیان کە لەسەر بودجەی شارەوانی کەلار جێبەجێدەکرێت، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد. لەو سەردانەدا، کە سەرۆکی شارەوانی کەلار ئامادەی بوو، نوێنەری دانیشتوانی گەڕەکی بەدەسور ئەوەیان خستەڕوو، لەماوەی رابردوودا پرۆژەی قیرتاوکردنی گەڕەکەکەیان چوەتە بواری جێبەجێکردن و بەشێکی بە تەواونەکراوی ماوەتەوە. لای خۆیەوە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، جەختیکردەوە لە بەهەندوەرگرتنی داواکارییەکانیان و سەرۆکی شارەوانی کەلاری راسپارد کاربکەن بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژەیە.
311 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|