ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی دەکات ‌

15 / 2 / 2023


سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەیاوەری قایمقامی کەلار و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکان و بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان و سەرۆکی شارەوانی کەلار و بەڕێوەبەری پلاندانانی گەرمیان، سەردانی بانکی ناوەندی هەرێمی لە سلێمانی کرد، بڕیارە هەفتانە نەختینە بۆ پرۆژەی کەلار- دەربەندیخان دابینبکرێتەوە .
لەو سەردانەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە دیداریدا لەگەڵ د.ماکوان بەڕێوەبەری گشتی بانکەکە، باسی لەو پرۆژانەی گەرمیان کرد کە بەهۆی نەبوونی نەختینە کارکردن تێیاندا وەستاوە و جەختیشی کردەوە لە دابینکردنی نەختینە بۆ پرۆژەی رێگای کەلار- دەربەندیخان و کفری-کارێز، لەگەڵ شایستە داراییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و کەموکورتیەکانی.
دواتر، هەریەکە لەشاندی ئیدارەی گەرمیان باسیان لە کێشە و گرفتەکانیان کرد و داوایانکرد بانکی ناوەندی کار بکات بۆ دابینکردنی نەختینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەوگرفتەکانیان و تەواوکردنی پرۆژەکانیان.
لای خۆیەوە د.ماکوان جەمیل، جەختی کردەوە لە بەگەڕخستنی هەوڵەکانیان بۆ خزمەتی گەرمیان و چارەسەری کێشەکانی و تەواکردنی کاروپرۆژەکانی. ووتیشی، بۆ تەواوکردنی پرۆژەی رێگای کەلار - دەربەندیخان، هەفتانە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار دابین دەکەین و نەختینەی پێویستیش بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی رێگای کەلار - کفری دابیندەکەین (لەو چوارچێوەدا رێگای کفری- کارێز و توکن عەزیز قادر تەواو دەکرێت). بەڵام بەمەرجێک کۆمپانیای جێبەجێکاری هەردوو پرۆژەکە رێژەی ئەنجامدراوی بەرچاویان هەبێت.
هاوکات بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی، ئەوەشی دوپاتکردەوە، شایستە داراییەکانی تەندروستی گەرمیان کە مانگانە ١٥٠ ملیۆن دینارە وەک خۆی بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانیان و هەروەها بەپێی زیادکردنی کاش کاردەکەن بۆ دابینکردنی پارەی دەرمانی تەندروستی گەرمیان هاوشێوەی شارەکانی تر.
بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی ئیدارەی گەرمیان کە لەسەر بودجە جیاجیاکان جێبەجێدەکرێن، داوایکرد ئیدارەی گەرمیان لیستی پرۆژەکان بەپێی گرنگی ئاڕاستەی بانکی ناوەندی سلێمانی بکات و ئەوان لای خۆیانەوە کار دەکەن بۆ دابینکردنی نەختینەی پێویست بۆ تەواوکردنیان.
هاوکات، راشیگەیاند، کاردەکەین بۆ ئەوەی شارەوانیەکانی گەرمیان و شارەوانی کەلار، داهاتی زیادەیان خەرج بکەن بۆ کار و پرۆژەکانیان.
لای خۆیەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێمی لە سلێمانی کرد لەبەرامبەر بەدەمەوەهاتنی بۆ ئەو داواکارییانەی ئاراستەیان کراوە.
‌ 290 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure