لیژنەی بەدواداچونی کێشەکانی کفری سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
3 / 8 / 2023
ئه‌مڕۆ (17ی ته‌مموز) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیار پێشوازیكرد، له لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كانی كفری. لیژنه‌كه له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوونی پرۆژه‌كان و ئه‌ندامێتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئیداره‌ی گه‌رمیان پێكهێنراوه. وشیار قادر سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كردووه و سەردانی شاری كفرییش دەکەن به‌مه‌به‌ستی گوێگرتن له داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كفری. لای خۆیه‌وه، جه‌لال شێخ نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانی بۆ داخوازیەکانی شاری کفری دوپاتکردەوە و رایگه‌یاند، ئێمه هاوكار و پشتیوان ده‌بین بۆ كاره‌كانی لیژنه‌كه به ئامانجی خزمه‌تكردنی شاری كفری. داواكارییشین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه خزمه‌ت به شاری كفری بكات و لەگەڵ ئەوەشدا پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه ته‌واوبكرێن. لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، داواكارییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ خزمه‌تی كفری له‌به‌رچاوده‌گرن و ده‌یگه‌یه‌نننه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
110 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|