كێشه‌ی بینای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایان چاره‌سه‌ركرا
3 / 8 / 2023
ئه‌مڕۆ (17/7/2023) سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شوێنی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له دیوانی ئیداره، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار و سه‌رۆك و ستافی لقی گەرمیانی یه‌كێتی مامۆستایان و کرێگرتەی پرۆژه‌كه كۆبووه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئه‌و موڵكه‌ی شاره‌وانی كه‌لار كه باره‌گای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایانی تێدا بووه و به‌شێوازی بانه‌وانی (مساطحه) به‌كرێ دراوه، له‌لایه‌ن کرێگرتەی شارەوانی به‌شێكی بیناکە روخێنرا، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا، هه‌موولایه‌ك جه‌ختیان له گرنگی رۆڵ و پێگه‌ی رێكخراوی یه‌كێتی مامۆستایان كرده‌وه و وێڕای ئه‌وه‌ی هاوكاری و پشتیوانیان بۆ رێكخراوه‌كه ده‌ربڕی، به دابینكردنی شوێنێك بۆ باره‌گای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایان كێشه‌كه چاره‌سه‌ركرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، کرێگرتەی موڵکەکەی شارەوانی ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه، له‌كاتی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و موڵکەی بەکرێ پێیان دراوه، به‌هه‌ڵه به‌شێك له بیناكه‌یان روخاندووه و دواتر ده‌ستبه‌جێ پرۆسه‌ی روخاندنیان راگرتووه، لەبەرامبەر ئەوەشدا کەسی کرێگرتە داوای لێبوردنی لە یەکێتی مامۆستایان کرد لەئەگەری نیگەرانبویاندا لەو کارە، هاوکات له‌پای دوپاتكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان و دابینکردنی شوێن بۆیان، یەکێتی مامۆستایان سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان و شاره‌وانی كه‌لار و کەسی کرێگرتەیان كرد. راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان 17/7/2023
110 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|