ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناوەندی هاوبەشی رێکخراوەکانی گەرمیان کەمپینێک بۆ زیانلێکەوتوانی لافاو ئەنجامدەدەن نەخۆشخانەی وێست ئای تایبەت بە چاو خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
رێکخراوی سیید فاوندەیشن وۆرکشۆپێکی لەسەر بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێکخراوەکان ئەنجامدا ‌

26 / 11 / 2023


ئەمڕۆ (٢ی تشرینی دووەم) بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە وەکالەت، وۆرکشۆپێک دەربارەی پرسی بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێکخراوەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە لایەن دەزگای سیید فاوندەیشن ئەنجامدرا.
لە ورکشۆپەکەدا، کە لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدرا، هەریەکە لە سەرۆکی یەکەئیدارییەکان و بەڕێوەبەری ئاسایش و پۆلیسی گەرمیان و ژمارەیەک لە دادوەرەکانی سنورەکە و نوێنەری زانکۆی گەرمیان و بەشێک لەبەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرە ئەمنیەکان و بەڕێوەبەری دامودەزگا پەیوەندیدارەکان ئامادەبوون.
لە دەستپێکی وۆرشۆپەکەدا، شێری کراهم تاڵەبانی، سەرۆکی دەزگای سیید فاوندەیشن، باسی لە بەرنامە و کاری دەزگاکەیانی کرد و ئەوەی خستەڕوو، دەزگای سیید، لەبواری بەرەنگاربوونەی تاوانە رێکخراوەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤ کار دەکات و لە رابردوودا لەو بوارە کار و چالاکیەکانیان ئەنجامداوە.
ووتیشی، پێشتر لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین بە هەمان شێوە وۆرکشۆپیان لە سەر پرسی رێگریکردن لە تاوانە رێکخراوەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ئەنجامداوە.
دواتر، رامیار عەبدولڕەحمان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە وەکالەت، پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانی بۆ کارو چالاکیەکانی رایکخراوی سیید تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دوپاتکردەوە، راشیگەیاند، ئیدارەی گەرمیان هاوکاری تەواوی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێکخراوەکان دەکات لەپێناو رێگریکردن لە هەر حاڵەتێکی بازرگانی بە مرۆڤ.
ووتیشی، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان بە گرنگیەوە لەم وۆرکشۆپە دەڕوانین و وێڕای ئەوەی کار لەسەر دەرەنجامەکانی دەکەین، هیواش دەخوازین بەشداربوان کە هەریەکەو لە دامودەزگایەکی حکومی پەیوەندیدارن بەم پرسە، سود لە وۆرکشۆپەکە وەربگرن و کاری باشتر لەو بوارەدا ئەنجام بدەن.
دواتر، مقدم شاخوان محمەد، بەڕێوەبەری نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێکخراوەکان، باسی لە ئامانجی کاری نوسینگەکەیان و کار و پلانەکانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێکخراوەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کرد و لەو بارەوە رونکردنەوەی پێویستی خستەڕوو.
دوابەدوای ئەوەش، لە لایەن تیمی سیید فاوندەیشنەوە، سیمینارێک لەسەر تاوانە رێکخراوەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و هەنگاوەکانی بەرەنگاربونەوەیان پێشکەشکرا.
لە کۆتا بڕگەی وۆرکشۆپەکەشدا، لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆی تێر و تەسەل لەسەر تاوانە رێکخراوەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە پێشکەشکرا و چەندین هەنگاو رێکاری گرنگ بۆ کارکردن لەو پرسەدا خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
‌ 351 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure