ئیداره‌ی گه‌رمیان رێز له هونه‌رمه‌ند ده‌شتی كه‌ڵهوڕی ده‌نێت
23 / 3 / 2013
له‌به‌رامبه‌ر خزمه‌تكردنی به هونه‌ری كوردی و ماندوبونی له‌و بواره‌دا، ئیداره‌ی گه‌رمیان و چه‌ند لایه‌نێكی تری ناوچه‌كه، له مه‌راسیمێكدا كه له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی ئاینده و رادیۆی مه‌شخه‌ڵانه‌وه رێكخرابوو، خه‌ڵاتی رێزلێنانیان به‌خشییه هونه‌رمه‌ندی دیاری ناوچه‌ی گه‌رمیان و كوردستان ده‌شتی كه‌ڵهوڕی.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ (23ی ئازار) له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیوه‌رزش و لاوانی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو، به ئامێری داتاشۆ كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ژیانی هونه‌رمه‌ند ده‌شتی كه‌ڵهوڕی نمایشكرا و دواتر كاروان یاروه‌یس به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی ئاینده و رادیۆی مه‌شخه‌ڵان له وته‌یه‌كیدا، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له پێناو به‌رزنرخاندنی كاره‌كانیدا رێوره‌سمه‌كه‌یان رێكخستووه وسوپاسی هه‌موو لایه‌نانه‌شیكرد، كه ئه‌رك و ماندبوونی هونه‌رمه‌ند ده‌شتی كه‌ڵهوڕیان له‌به‌رچاو گرتووه و ئه‌مڕۆ خه‌لاتی ده‌كه‌ن.
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێیدا تیشكی خسته‌سه‌ر بواری هونه‌ر له گه‌رمیاندا و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی له ساڵانی رابردوودا تاواناكان كه‌م و سنورداربوون به‌ڵام جوڵه‌ی هونه‌ری له بواره جیاوازه‌كانیدا له ئێستا زیاتر بووه، به پێویستیشی زانی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵه‌كانیان به‌گه‌ڕبخه‌ن بۆ پێشخستنی بواره‌كانی هونه‌ر له ناوچه‌كه‌دا.
وتیشی: هه‌وڵ و كاره جوانه‌كانی هونه‌رمه‌ند ده‌شتی كه‌ڵهوڕی وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی گه‌رمیانی به‌رز ده‌نرخێنین و هیوادارین بتوانێت له داهاتوودا كاری باشتر بكه‌ن و سه‌ركه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ستبهێنێت به‌جۆرێك كاره‌كانی ببێته مایه‌ی خزمه‌ت به هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان. هاوكات ئاماده‌یی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی كاره هونه‌رییه‌كان و هه‌ر هونه‌رمه‌ند و به‌هره‌مه‌ندێك كه پرۆژه‌ی هونه‌ری هه‌بێت.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش خه‌ڵاتی هه‌ریه‌كه له ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هه‌نه‌ر و وه‌رزش و لاوانی گه‌رمیان و ته‌له‌فزیۆنی ئاینده و رادیۆی مه‌شخه‌ڵان و سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كه‌لار و رادیۆی ته‌وار و لقی گه‌رمیانی بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و روناكبیری گه‌لاوێژ و نانۆ ریكلام و چه‌ند لایه‌نێكی تر به‌خشرایه هونه‌رمه‌ند.
له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵاتكردنیشیدا، هونه‌رمه‌ند ده‌شتی كه‌ڵهوڕی له وته‌یه‌كیدا وێرای سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ته‌وای ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه خه‌لاتی پێبه‌خشیون رایگه‌یاند: له ئێستادا هه‌نه‌ر له گه‌رمیاندا سسته و پێویسته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌و باره‌وه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ بره‌ودان به توانای هونه‌رمه‌ندان و به‌هره‌مه‌ندانی سنوره‌كه.
ده‌باره‌ی پرۆژه‌كانی داهاتووی ده‌شتی كه‌ڵهوڕی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌روبه‌ندی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا له كه‌لار و ناوجه‌رگه‌ی ئه‌نفالدا ژیاوه و دیمه‌نه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی به‌چاوی خۆی بینیوه، له ئێستادا گۆرانییه‌كی بۆ ئه‌نفال تۆماركردووه و سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی كلیپی گۆرانیه‌كه‌یه.
هونه‌رمه‌ند ده‌شتی كه‌ڵهوڕی له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان له دایك بووه، قۆناغه‌كانی خوێندی له‌شاری كه‌لار ته‌واو كردووه وماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، هه‌ر له‌و وڵاته‌شه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و له ئێستاشدا خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و به‌رهه‌می هونه‌رییه.
792 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|