ئیداره‌ی گه‌رمیان
- ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ك یه‌كه‌مین ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، له به‌رواری (6/8/2006) پێكهێنراوه و قه‌زای كه‌لار وه‌ك ناوه‌نده‌كه‌ی ده‌ستنیشانكراوه و له‌رووی كارگێڕییه‌وه هاوشێوه‌ی پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. ئیداره‌ی گه‌رمیان، خۆی ده‌بینێته‌وه له قه‌زاكانی (كه‌لار، كفری، ناحیه‌كانی مه‌یدان، قۆره‌توو سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین).
- حكومه‌تی هه‌رێم، له دوای ساڵی (1991) وه، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بۆشاییه كاڕگێڕییه‌ی له‌سنوری گه‌رمیان دروست بوو، ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوكی پێكهێنا له‌قه‌زا و ناحیه‌كانی ئێستای ئیداره‌ی گه‌رمیان. له رووی جوگرافییه‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌وێته نێوان پارێزگاكانی (سلێمانی، كه‌ركوك، دیاله، سه‌لاحه‌دین) و هاوسنوره له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران. به‌شێك له قه‌زاو ناحیه‌كانی گه‌رمیان ده‌كه‌وێته سنوری ناوچه دابڕێنراوه‌كان كه چاره‌نوسان به‌ستراوه‌ته‌وه به ماده‌ی (140)ی ده‌ستوری عێراقه‌وه.
- له‌سه‌ر ئاستی ئیداره‌ی گه‌رمیان، (12) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و (53) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوونیان هه‌یه، راسته‌وخۆ به‌ستراونه‌ته‌وه به‌وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوای راپه‌ڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه گه‌رمیان بكرێت به پارێزگا، به‌ڵام ئه‌وكاته به‌هۆی چاره‌نوسی پارێزگای كه‌ركوك پرۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره جێبه‌جێكردنی ئه‌سته‌م بوو، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پارێزگای كه‌ركوك كه قه‌زاكانی (كه‌لار، كفری، چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ربه‌ندیخان، به‌شێك له ناحییه‌كانی قه‌زای خانه‌قین)ی ده‌گرته‌وه پێكهێنرا و قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان دیاریكرا بۆ ناوه‌نده‌كه‌ی.
دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق له‌ساڵی 2003دا، جارێكی‌تر گه‌رمیان تووشی بۆشاییه‌كی ئیداری هات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوك، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌رۆژی 6/8/2006 دا به‌بڕیارێك ئیداره‌ی گه‌رمیانی پێكهێنا و قه‌زای كه‌لار كرایه مه‌ركه‌زی ئیداره نوێیه‌كه، ئه‌مه‌ش بوو به یه‌كه‌مین ئه‌زمونی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌كوردستاندا، له‌پێناو كاراكردنی ئیداره‌كه و فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته كاڕگێڕییه‌كانی، حكومه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی 2008 بڕیاریدا ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیاندا سنوری ئیدارییه‌كه‌ی خۆی ده‌بینیه‌وه له قه‌زاكانی (كه‌لار، كفری، چه‌مچه‌ماڵ، ناحیه‌كانی مه‌یدان، قۆره‌توو، به‌مۆ سه‌ر به‌قه‌زای خانه‌قین) به‌ڵام له ساڵانی دواتردا قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ خرایه سه‌ر پارێزگای سلێمانی و ناحیه‌ی به‌مۆ خرایه‌سه‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.له‌ئێستاشدا، ئیداره‌ی گه‌رمیان پێكهاتووه له‌هه‌ریه‌كه له‌قه‌زاكانی (كه‌لار، كفری، رزگاری، ناحیه‌كانی قۆرتوو و مه‌یدان سه‌ر به‌قه‌زای خانه‌قین).
ئه‌گه‌رچی له ساڵانی سه‌ره‌تای پێكهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیاندا، هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كان نه‌كرابونه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردبوو هاوڵاتیان بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی بكه‌ن، به‌ڵام دواتر حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی كرده‌وه كه له ناوچه‌كه نه‌بوون، له ئێستاشدا 11 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و 53 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی گه‌رمیان له سنوره‌كه هه‌یه و خزمه‌ت به هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
- گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كی فراوان و گرنگی هه‌رێمی كوردستانه، له‌رووی جوگرافیه‌وه ده‌كه‌وێته نێوان پارێزگاكانی سلێمانی، كه‌ركوك، دیاله و سه‌لاحه‌دین، له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێرانیشدا هاوسنوره، به‌شێك له روبه‌ری گه‌رمیان ده‌كه‌وێته سنوری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كه خۆی ده‌بێته‌وه له ژماره‌یه‌ك قه‌زا و ناحیه و سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌ن بۆ به‌رگریكردن له خاكی پیرۆزی كوردستان، بۆیه به درێژایی مێژوو لانكه‌ی شۆڕش بووه و پشكی شێری له قوربانیدان به‌ركه‌وتووه, به شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی به‌عسی ڕوخاو پرۆسه به‌دناوه‌كانی به‌عه‌ره‌بكردن و ڕاگواستن و ئه‌نفالكردن و ئازاردان و ترس و تۆقاندن خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و به‌شمه‌ینه‌تی له‌م سنوره جێبه‌جێكردووه هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هید و قوربانیی بێت، له پێناو مانه‌وه‌و پارێزگاریكردن له كورد و كوردستان.
له رووی بازرگانییه‌وه پێگه‌یه‌كی ستراتیژی هه‌یه و ڕۆڵی گرنگی له په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگای سه‌ره‌كی ئاڵوگۆڕی بازرگانییه له نێوان وڵاتی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه، هاوكات پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقیش ده‌به‌ستێته‌وه به هه‌رێم كه ئه‌مه‌ش شاڕێیه‌كی گرنگی بازرگانییه.
له ڕووی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه، گه‌رمیان خاوه‌نی ڕووبه‌رێكی به‌رفراوانه له‌زه‌وی كشتوكاڵی دێم و به‌راو، له‌باری كه‌ش و هه‌واكه‌شی وایكردووه له‌ڕووی سامانی ئاژه‌ڵ و به خێوكردنی به‌رهه‌می ماسی یه‌وه ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند بێت.
هاوكات ئه‌م ناوچه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌سامانی ژێر زه‌وی، به‌تایبه‌ت نه‌وت و كانزا و ئاوی ژێر زه‌وی كه ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه له بوژانه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی تری وه‌ك وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازی، ئه‌مه‌ش وایكردووه ژێرخانی ئابوری ووڵات به‌هێز بكات و هه‌لی كاری باش بڕه‌خسێنێت.
له دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان پێكهێنرا و ده‌سه‌لاته‌كانی پارێزگای پێبه‌خشرا, كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به دابینكردنی بودجه جۆراوجۆره‌كان، چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجی له ناوچه‌كه جێبه‌جێكران، به‌مه‌ش گه‌رمیان به‌رگێكی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی به‌به‌ردا كرا, شانه‌به‌شانی ئه‌م به‌ره‌وپێشچونه، پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و كه‌رتی تایبه‌ت هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری هه‌رێم گه‌شه‌ی كرد و به ئه‌نجامدانی ده‌یان پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانی (نیشته‌جێبوون، بازرگانی، گه‌شتیاری، پیشه‌سازی)، گه‌رمیان بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوو له‌بواری وه‌به‌رهێنان و كه‌رتی تایبه‌ت.
به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و سروشته جوانه‌كه‌ی، له ڕووی گه‌شتیاریشه‌وه گه‌رمیان پێگه‌یه‌كی له‌باری هه‌یه و چه‌ندین شوێنی گه‌شتیاری جوان و سه‌رنجراكێشی تێدایه كه ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن. له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا، ده‌شت و كه‌ژه‌كانی گه‌رمیان بێبه‌ش نین له ئاژه‌ڵی ده‌گمه‌نی كێوی به‌تایبه‌ت ناوچه‌كه به نیشتمانی ئاسكه‌كان ناسراوه، له باری ژینگه‌ی گه‌رمیان بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه وایكردووه به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردن و زۆربوندابن و دیمه‌نیكی ته‌واو دڵرفێنیان سنوره‌كه به‌خشیوه.
گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كی هه‌ره دێرینی كوردستانه و بوونی چه‌ندین شوێنی دێرین و كه‌له‌پووری و پارچه‌ی شوێنه‌واری، به‌ڵگه‌ی دێرینی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن، هه‌روه‌ك له قه‌زای كفری چه‌ندین شوێنه‌واری گرنگ هه‌ن و له‌كه‌لار قه‌ڵای دێرینی شێروانه‌ی تێدایه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی سنوره‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه شوێنه‌واری كۆن به‌دیده‌كرێت، دیاره ئه‌مه‌ش وایكردووه مۆزه‌خانه‌یه‌كی شارستانی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌بێت و تیایدا پارچه شوێنه‌وارییه گرنگه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه به‌باشترین شێوه پارێزگاری‌یان لێده‌كرێت.
له ڕووی ئیدارییه‌وه قۆناغ به قۆناغ ئیداره‌ی گه‌رمیان له گه‌شه‌كردندا بووه، ئیداره‌دانی سێكته‌ره جیاوازه‌كان و گه‌شه‌پیدانیان له ڕێگه‌ی فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كانی حكومه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌و باشتر كارێكی ئاسان نه‌بووه، به‌ڵكو پێویستی به پلان و توانای مرۆیی گه‌روه و سیاسه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو هه‌بووه، بۆیه ئێستا گه‌رمیان وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، هاوكات ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك یه‌كه‌م ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، وایكرد حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ریه‌كه له ئیداره‌كانی (راپه‌ڕین، زاخۆ، سۆران) بهێنێته كایه‌وه.
1 - ناحیەى رزگارى
2 - ناحیەى پێباز