پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەبۆنەی تێپەڕینی مەترسیەکانی لافاو

بەروار: 10/12/2025

پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەبۆنەی تێپەڕینی مەترسیەکانی لافاو

بەبۆنەی تێپەڕینی مەترسییەکانی لافاو لە سنورەکەمان بەبێ زیانی گیانی، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە سوپاس و پێزانین و دەستخۆشیمان ئاڕاستەی یەکە ئیدارییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و بەرگری شارستانی و هاتوچۆ و کۆماندۆ و دژەتیرۆر و ئاودێری گەرمیان و تەواوی دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان و کۆمپانیاکان و خۆبەخشان و کەناڵەکانی راگەیاندن و تەواوی هاوڵاتیان دەکەین، کە رۆڵی جوامێرانەیان بینی لە روبەڕوبونەوەی مەترسیەکانی لافاو رزگارکردنی ٣٦  هاوڵاتی لە مردن و کردنەوەی رێگاکان و پاراستنی ئۆتۆمبیل و ماڵی هاوڵاتیان و تێپەڕینی دۆخەکە بەبێ زیانی گەورە و کارەساتی ناخهەژێن.

لێرەشەوە دوپاتی دەکەینەوە کە لەمڕۆوە لەسەرجەم یەکە ئیدارییەکاندا لیژنەی تایبەتمەند پێکدەهێنرێت بۆ تۆمارکردنی زەرەرو زیانەکانی لافاو و ئامادەکردنی ئامارێکی دروست لەوبارەوە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و کارکردن بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوان.

جەلال شێخ نوری 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان

سەرۆکی لیژنەی باڵای ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربونەوەی لافاو و کارەساتە سروشتییەکان