هەڵمەتی پاککرنەوە و گۆڕانکاری لە رێڕەوی لافاوی رزگاری بەردەوامە

بەروار: 28/12/2025

لەسەر راسپاردەی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەسەرپەرشتی قایمقامی قەزای رزگاری لەهەڵمەتێکدا لەلایەن تیمی هاوبەش و ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان و سەرۆکایەتی شارەوانی رزگاری، کار لە گۆڕانکاری و چاککردنەوەی رێڕەوی لافاو لەناوەندی قەزای رزگاری دەکرێت.

هەڵمەتی گۆڕانکاری و چاککردنەوەی رێڕەوی لافاو لە قەزای رزگاری لە رۆژانی داهاتوشدا بەردەوام دەبێت و ئەو گۆڕانکاریانەی لە رێرەوەکەدا دەکرێت، وا دەکات قەزای رزگای بەدوربێت لە مەترسییەکانی لافاو.