بەروار: 27/01/2026
بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان و لە رێگەی ئامێرەکانی کۆمپانیای ژالیانەوە لە چۆارچێوەی هەڵمەتی باری لەناکاو چاککردنی رێگاوبانەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، دەستبەکاربووین لە چاککردنی رێگای گوندەکانی (قەرەبڵاغ ـ پێرە فەقیرە ـ گومار ـ سید حسێن ـ رەحیم وەرقە ـ دۆانزە ئیمام) لە ناحیەی کۆکسی سەر بە قەزای کفری،. هاوکات ئەو بەشانەی لە ڕێگای سەرەکی کفری ـ دۆانزە ئیمام ـ قەرەبڵاغ، کە بە هۆی لافاوەوە تێکچوون، بە هەماهەنگی لە لایەن ئیدارەی گەرمیان و تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان و ئامێرەکانی کۆمپانیای ژالیانەوە چاک دەکرێنەوە. بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان