شێخ ئەحمەد حەمەکریم ١٦٠٠ کارتۆن خۆراک و پێداویستی بەخشیە کەمپینی گەرمیان

بەروار: 28/01/2026



دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو شێخ ئەحمەد حەمە کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەردانی کەمپینی گەرمیانی کرد و بەڵێنی دا هاوکاری کەمپینەکە بکات، ئێوارەی ئەمڕۆ (م.عومەر عەلی) بەنوێنەرایەتی بەڕێزیان بە دوو بارهەڵگری گەورە ١٦٠٠ کارتۆن خۆراک و پێداویستی گەیاندە کەمپینەکە.

هاوکاریەکان خۆی دەبینێتەوە لە ٦٠٠ سەبەتەی خۆراک، ٥٠٠ کارتۆن چای، ٥٠٠ کارتۆن دایبی مناڵان.