پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە

بەروار: 17/02/2026

پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی خۆشەویست دەکەین و داواکارین خوای گەورە رۆژو و تاعاتی هەمووان قبوڵ بکات و خێر و بەرەکەتی خۆی بەسەر ووڵاتەکەماندا ببارێنێت.

مانگی رەمەزان مانگی خێر و بەرەکات و بەخۆدا چونەوە و پاکبونەوەی دڵەکانە، لەم مانگە پیرۆزەدا داواکارین لە یەزدانی مەزن گیانی لێیبوردەیی و برایەتی و ئاشتی و پێکەوەژیان لە ووڵاتەکەماندا بەرقەرار بکات و ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی باڵبکێشیت بەسەرماندا و میللەتەکەمان بپارێزێت لە هێرشی ناڕەوای تیرۆریستان و زاڵمان و دوژمنەکانمان.

لێرەشەوە داوا لەسەرجەم فرۆشیار و کاسبکارانی بازاڕ دەکەین لەم مانگە پیرۆزەدا شتومەک گران نەکەن و بەپێچەوانەوە لەکاتی زیادکردنی نرخەکاندا لەلایەن یەکە ئیدارییەکانەوە لە رێگەی لیژنەکانی چاودێری بازاڕەوە رێکاری پێویستان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

دووبارە مانگی رەمەزان پیرۆز بێت و هەمووان بە تەندرستی باشەوە ئەم مانگە بەسەر ببەن.

جەلال شێخ نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
٢٠٢٦/٢/١٧